Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هێزی بەرگری بەرزکردنەوە ئاستی وریایی ئاسایشی ڕاگەیاند

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 november 2015 kl 09.13
پارستنی چەندین جێگە تووند دەکرێتەوە.
(1:48 min)
Foto: Jonas Ekströmer/ TT
Foto: Jonas Ekströmer/ TT

 بەهەمان شێوەی پۆلیس ئاسایشی سوید هێزی بەرگری سوید سەر لەبەیان ئەمڕۆ بەهۆیی زیادبوونی مەترسی لەڕوانگەی کردەووەی تیرۆریستیەوە ئاستی وریایی خۆیی لەسەر ڕەوشی ئاسایشی وڵات بەرزکردەووە.

جێگەی باسە دوێنی ئێوارە پۆلیسی ئاسایشی سوید ڕایگەیاند کە ئاستی وریایی خۆی لەسەر باری ئاسایشی وڵات بەرزکردۆتەوە.

هەروەها پۆلیسی ئاسایش ڕوونیکردۆتەوە  لە کاتی هەڕەشەی یەکجار زۆر لە سەر ئاسایشی وڵات، ئەم پلەیە بە ژمارەی ٥ پێناسە دەکرێ و ئەوەی ئێستا لە ٣ وە بۆ ٤ بەرزکراوەتەوە. بەڵام ئەو هەڕەشەیەی ئێستا ئەگەر هاتبا و لە نزیکەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵگای سوید کراباوە، ئەوا ئاستی وریاییەکەیان بۆ ئاستی پلە ٥ بەرز دەکردەووە.

لەڕوانگەی هەمان هۆکارە و بەهامان ئاست هێزی بەرگری سویدی و وەزارەتی بەرگری سوید ڕایانگەیاند کە ئەوانیش هاوبیرۆکەی پۆلیسی ئاسایشی سوید و بەهەمان شێوە ڕێگەچارە دەگرنەبەر.

جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ئەوە دەگەیەنێت کە لەئێستا بەدواوە ڕێژەیەکی زیاتر پۆلیس، پۆلیس ماددنی و پاسەوان لە شوێنە گشتییەکاندا دەبینیرێن. هەروەها بەشێوەیەکی توند چاودێری ئاسایشی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بنکە ئاینییەکان و وێستگەکانی هاتووچوو و گواستنەوە دەکەن. لەبەر ئەوەی مەترسی ڕووبەڕووکردنەوەی هەڕەشە لەم جێگانە دەکرێت.

بەڵام هێزی بەرگری سوید ئەوەی ڕاگەیاندووە کە پێویست ناکات هاوڵاتیان ترسوو دڵە ڕاوکێیان بەهۆی ئەم ڕاگەیاندنەیانەوە لا دروست ببێت. لەبەر ئەوەی هێزبەر گریش بەهەمان شێوەی پۆلیس ئاسایشی سوید و لایەنە بەرپرسەک

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".