Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەهەزاران منداڵی بەتەنهاهاتوو بێسەروشوێن بوون

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 november 2015 kl 10.39
پێدەچێت ڕابکێشرێنە نێو گرووپە تاوانکارەکان.
(1:35 min)
Foto: Jessica Gow /TT
Foto: Jessica Gow /TT

لەمانگی نۆیی ئەمساڵەوە هەتاوەکو ئێستا نزیکەی ٢٠٠٠ منداڵی بەتەنهاهاتوو لەباشووری سویددا بێسەروشوێن بوون.

ڕۆژنامەی سیدسڤێنسکان ئەمڕۆ بابەتێکی لەسەر ئەوە منداڵانەی بەتەنها بۆ سوید هاتوون و وونبوون بڵاوکردەووە.

لەو بابەتەدا هاتووە کە ئەمنداڵان پێش ئەوەی ناویان لەدەزگایی کۆچ تۆمار بکرێت بێسەروشوێن دەبن.

هاوکات تیشکخراوەتە سەر ئەوەش کە شارەوانییەکانی وەک مالموێ و  ترێلەبۆری ئەو منداڵانەی کە بەو شارەوانیانە یەکەم جار دەگەن، پارچە کاغەزێکیان پێدەدن و ڕەوانەی شارەوانییەکانی یان کەمپەکانی دیکەی پەنابەرانیان لەسویددا دەکەن. ئیدی دەگەن یان ناگەن ئەوا کەس ئاگایی لێیان نییە.  جێگەی باسە لەزۆربەی حاڵەتدا بەپێی بابەتی ڕۆژنامەکە ئەو پارچە کاغەزەی بەو منداڵ دراوە، لەسەر بارچە کاغەزەکە ناوی منداڵەکە، خەڵکی چی وڵاتێکە و بۆ کوێ دەچێت نوسراوە.

هاوکات ئاماژەش بەوە کراوە کە لەکاتی پێویستدا دەکرێت وەک هاوکارییەک پەیوەندی بەکارمەندانی ئەو کەمپەی منداڵە دەیەوێت بۆ بچێ یارمەتی بدرێت. ڕۆژنامەکە جەختی لەسەر ئەو منداڵە وونبوونە کردۆتەوە کە مەترسی ڕاکێشانە بۆ نێو بازرگانی لەشفرۆشی و ماددەهۆشبەرەکانیان لەلایەن گرووپ تاوانکارەکانەوە بکرێت.

ئەمە هەرە گەورەترین مەترسییە، بەڵام بەشێکی دیکەیان ڕوو لە وڵاتانی دیکە دەکەن. پێیشدەچێت کە هەندێکیان پاشان لەژێر ناوێکی دیکەدا داوای مافی پەناخوازی لەسوید بکە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".