Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ڕەوشی ئاسایشی سوید

حکومەت دەیەوێ بەنهێنی هەواڵگری بکات

تازه‌ کرایه‌وه‌ torsdag 19 november 2015 kl 16.17
بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 november 2015 kl 16.15
لوێڤێن دەڵی بەرامبەر بە مەترسی تیرۆریزم نەفام بووینە
(3:48 min)
سەرۆکوەزیران ستێفان لوێڤێن - wêne: Christine Olsson/TT, Maja Suslin/TT
سەرۆکوەزیران ستێفان لوێڤێن - wêne: Christine Olsson/TT, Maja Suslin/TT

هەواڵگیری نهێنی، چاوەدێری لەڕێگای کامێرا و بەکارهێنانی ئیمکاناتی بیۆمێتری لەناو پاسپۆرتبەکارهێنانی ئیمکاناتی بیۆمێتری لەناو پاسپۆرت لەدەرەوە وڵاتانی شێنگێن.

ئەمە سەرۆکوەزیران ستێفان لوێڤێن لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ئەمڕۆ ڕایگەیاند.

 

لێکۆڵینەوەیەک بۆ دەستنیشانکردنی شێوەی کاری پۆلیس و پارێزەری گشتیی و سێپۆ بۆ  خوێندنەوەی زانیاریی داخرا و نهێنی، لێکۆڵینەوەیەکی دیکە پێشنیار بع شیوەی چاوەدێری ئەو بینایانەی کەلەژێر مەترسی دان لەڕێگای کامێراوە پێشکەش بکات. بۆنموونەوە وەکوو بینای کامپی پەنابەران، بینای ئاینی و بینای میدیاکان.

 

سەرۆکوەزیران ستێفان لوێڤێن هەروەها گوتی هەم حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست هەم حیزبی چەپ بۆ کۆبوونەوە و باسکردن بانگ دەکات.  پێشتر حیزبی چەپ و هاوپەیمانی ڕاست هاوکات بۆ دانیشتن و باسکردنی ڕەوشێک بانگ نەکراون. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە هاوپەیمانی ڕاست خوازیاری بەشداریکردنی حیزبی چەپ نەنبوو و ئەمەش یەکەمجارە ستێفان لویڤێن هەردوو لایەن بانگ دەکات.

 

لەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەدا ستێفان لویڤێن هەروەها گوتی پەیامی من بۆ ئەوەانەی کە لە سویدەوە بۆ ئەنجامدانی تاوان لەدژی مافەکانی مرۆڤ لەوڵاتانی بۆ وڵاتانی دیکە دەچن، ئەوەیە کە ئەگەر بگەڕینەوە ئێرە لەلایەن پۆلیسەوە پێشوازیان لێدەکرێت، دادگایی دەکرێن و سزا دەدرێن.

 

هەروەها گوتی کۆمەڵگای ئێمە لەگەڵ ئەوە نییە کە ببێت بە مەیدانێکی ئازاد بۆ ئەوانەی کە لەگەڵ بەهاگەلی بناغەیی وەکوو مافی وەکوو یەکی هەموو کەسێک نین. سوید هەرگیز نابێت بە شوێنێکی پارێزراو بۆ تیرۆریزم و تیرۆریستان.

 

ستێفان لوێڤێن سەبارەت بەوەی کە تاکوو ئێستا چۆن مەترسیی تیرۆریزم لە سوید بینراوە ڕەخنەگر بوو.

 

لوێڤێن گوتی دەبێ ئەوە بڵێم کە سوید لەم بارەوە نەفام بووە. لەوانەیە نەمانتوانیبێت قبوڵی بکەین، کە لە کۆمەڵگایەکی کراوە دا، لەناو ئێمەدا، ئەو کەسانە هەن، هاووڵاتیانی سوید کە لەگەڵ قاتڵەکانی داعش هاوفکرن.

 

لوێڤێن ئەوەشی گوت کە ئەمە لەئێستاوە کۆتایی پێدیت. وە لەکۆتایی پەیامەکەیدا ڕووی لە خەڵکی سوید کرد و گوتی بە هەموو ئەوانەی کە گوێدەگرن و بە خەڵکی سوید دەمەوێ ئەمە بڵێـم: لەوە ئاگادارم کە زۆر کەس نیگەرانە. بەڵام دەبێ لە ژیانی ڕۆژانەی خۆماندا بەردەوام بین. هەر ئەو کۆمەڵگا کراوە، ئازاد و دیموکراسیەیە کە ئەم تیرۆریستانە دەیانەوێ لەناوبەرن.  وە تەنها لەڕیگای کوتانی تیرۆریست و تیرعریزم بە تووندی دەتوانین ئەم کۆمەڵگایە بپارێزین. وە لەمبارەدا من وەکوو سەرۆکوەزیر ئەوەی لەتوانا و دەستەڵاتی من دایە دەیکەم. سوید هەرگیز پاشەکشە ناکات. حکومەت لەسەر ئەوە سورە کە ئەو هەڵوێستانەی کە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوش، ئاسایش و  دڵنیایی لە سویدی ئێمە دا پیویستە پیادە دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".