Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەو پیاوەیە پۆلیسی ئاسایش لێیدەگەڕێت

تازه‌ کرایه‌وه‌ torsdag 19 november 2015 kl 15.10
بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 november 2015 kl 15.00
گومانلێکراو خەڵکی ئێراقە
(1:26 min)
wêne: SVT
wêne: SVT

  - مضر مثنی ماجد ئەو کەسەیە کە گومانی تیرۆریستی لەسەرە و پۆلیسی ئاسایش و پۆلیس سوید لێی دەگەڕێن.

تاکوو ئیستا ئەو زانایرییەی کە ناسراوە ئەوەیە کە ئەم کەسە، کە گومانی تیرۆریستی لەسەرە، تەمەنینزیکەی  ٢٥ ساڵە، خەڵکی ئێراقە و لە سوریا لەڕیزەکانی داعش شەڕی کردووە. ئێستاش گوماندەکرێت بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی خۆی گەیاندبێتە سوید. ئەمەش لە سویریا یا ئێراقەوە خۆی گەیاندۆتە ئەڵمان و دواتر بۆ سوید.


زانیاریی پێشتر

تاکوو ئیستا ئەو زانایرییەی کە ناسراوە ئەوەیە کە ئەم کەسە، کە گومانی تیرۆریستی لەسەرە، تەمەنینزیکەی  ٢٥ ساڵە، خەڵکی ئێراقە و لە سوریا لەڕیزەکانی داعش شەڕی کردووە. ئێستاش گوماندەکرێت بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی خۆی گەیاندبێتە سوید. ئەمەش لە سویریا یا ئێراقەوە خۆی گەیاندۆتە ئەڵمان و دواتر بۆ سوید.


میدیاکانی سویدی وێنەی ئەو کەسەی کە گومانی تیرۆریستی لەسەرە بلاو دەکەنەوە بەڵام تاکو ئیستا ڕادیۆی سوید نەیتوانیوە بیسەلمێنێت کە ئەو وێنەی میدیاکان بڵاویان کردۆتەوە گومانلێکراوە.

بەڵام ڕادیۆی سوید ئێستا دەتوانیت ناوی ئەو کەسە بڵاو بکاتەوە کە ناوی تیرۆریستی لەسەرە. "مضر مثنی ماجد" ناوی گومانلێکراوە .


میدیاکانی سویدی وێنەی ئەو کەسەیان بڵاوکردۆدەتەوە کە گومانی تیرۆریستی لەسەرە. هاوکات بەهۆی ئەم کەسە هێزی بەرگریی و پۆلیسی ئاسایشی سوید ئاستی وریایی ئاسایشی پۆلیسیان لە سێ هێنەوەتە چوار.

 

وێنەیەکی ڵێڵ کە کەسێکی لێوبەخەندە لەلاوە نیشان دەدات لە چەندین میدیای سویدی بلاوبۆتەوە.

 

لەگوێن ئەو میدیایانەی کە وینەی ئەم گومانڵیکراوەیان بڵاوکردۆتەوە، وێنەکە لەلایەن پۆلیسی ئاسایشەوە بە پۆلیس دراوە و زانیارییشی لەگەڵ بووە.

 

تاکوو ئێستا پۆلیسی ئاسایشی سوید ئەوەی نەسەلماندووە کە ئەو وێنەییەی لە میدیاکان بڵاوبۆتەوە "مضر مثنی ماجد"ـە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".