Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆچبەران لەئەڵمانیا گیرایانخواردوەو دەباز نابن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 20 november 2015 kl 15.15
"دەبێت سنوورەکانی ئەوروپا بەڕوویی دەرەوەدا توند بکرێنەوە"
(4:19 min)
Foto: Johan Nilsson/TT
Foto: Johan Nilsson/TT

لەپاش ئەوەی وڵاتی سوید بڕیاری کۆنترۆکردنی سنوورەکانی سویدی دەرکرد کۆچبەران لەشارە ئەڵمانییەکانی سەر سنووردا گیریانخواردوە یان ماونەتەوەو دەرناچن.

هاوکات ئەماژە بەوەکراوە کە ئەو کۆچبەرانەی باسی لێوەدەرکێت لەوانە پێکدێن کە نایانەوێن داوای مافی پەناخوازی لەسوید بکەن و دەیانەوێت تەنها وڵاتی سوید وەک ترانزێت بەکاربێهێنن، واتە تەنها بەخاکی سویددا تێپەپەڕببن و ڕوو لە وڵاتانی دیکە بکەن. بۆ نمونە وەک وڵاتانی نەرویج و فینلەندا.

 جێگەی باسە لەپاش بڕیاری کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی سویدوە، ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە کە هەرکۆچبەرێک داوای مافی پەناخوازی لەسوید تۆمارنەکات ڕێگەی پێنادرێت بێتە خاکی سوید، ئەگەر هاتیش بۆ ئەو وڵاتەی دەگەڕێنێتەوە کە لێیەوە هاتووە. سەرڕایی ئەوەی کەفشارێکی گەورە لەسەر شارە سەر سنوورییەکانی ئەڵمانیا درووستبوو، بەڵام پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانی پشتگیری لە وڵاتی سوید دەکات بۆ ئەوەی کە کۆنترۆڵی سنوورەکانی خۆیانکردووە.

 تۆماس ئووپێرمان سەرۆک لیستی پارتی سۆسیال دیموکراتە لەپەلەمانی ئەڵمانیا. ئووپێرمان ئاماژە بەو هەنگاوەی سوید دەکات و دەڵێت.

   -  من بەباشی لەبۆچوونی سوید سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی خۆی تێدەگەم. هەروەها ئێمەش ئێستا دەستمان بەکۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی خۆمان بەڕووی نەمسادا دەستپێکردووە. لەکاتێکدا کە سوید هەڵدەستێت بەگەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی نایانەوێت لەو سویددا داوایی پەناخوازی بکەن، ئەوا بەبۆچوونی من وڵاتی سوی ئەرکێکی یاسایی و ئەوان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ دەکەن. بەڵام ئەوە لبیر نەکەین کە ئێمە دەبێت لە هاوکاریکردنی یەکتر بەردەوامبین، ئەمە نەوەک ببێت بەهۆی ئەوەیکە هەروڵاتێک هەستێت و تەنها گوێ بەسنوورەکانی خۆی بدات. ئەگەر بگاتە ئەو ئاستە ئەوا ئەوە سەرتاییەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی ئەوروپا.

 تووماس ئووپێرمان بەبەشی ئەڵمـانی لەڕادیۆی سویدی ڕاگەیاندووە کە ئەوان لەپێکهێنانی حکومەتەکەی ئەنجێلا مەرکێلدا کە هاوکات سەرۆکی پارتی مەسیحییە دیموکراتەکانی ئەڵمانیایە بەشدرارن.

 تووماس ئووپێرمان لە ئێستادا بەسەردانێکی کاتی لەوڵاتی سویدە.

هاوکات ئووپێرمان تیشكی خستە سەر ئەوەش کە بڕیارە چاوی بەوەزیری دادو کۆچی سوید مۆرگان یۆهان سۆن سەبارەت بەپرسی کۆچ بکەوێت و پاشان لەگەڵ وەزیری ناخۆی سوید لەڕوانگەی ئەو ‌هەڕەشە تیرۆریستیانەی ڕووبەڕووی ئەوروپا دەبێتەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.  ئووپێرمان بەڕاشکاوانە جەختی لەسەر ئەوەکردەوو کە لەجێگەی ئەوەی ئەوان لەناخۆی ئەوروپادا سەرقاڵی دیارکردنی سنووری نوێبن، لەگەڵ وڵاتی سوید ئێستا هەموو بەیاخێکیان بەوە داوە کە فشار لەسەر تورکیا دروستبکرێت بۆ ئەوەی سنوورەکانی دەرەوەی ئەوروپا ببپارێزرێت وتی.

    -  لەڕاستیدا ئێمە سوید دەبینین و لەوش ئاگادارین کە وڵاتی سوید هەمیشە باوەشی کراوەبووە بۆ وەرگرتنی پەناخوازان، بەڵام ئەوەتا وڵاتی سویدیش سنووری تێپەڕاندوو لەتوانایدا نەما. لەڕوانگەی وڵاتی ئەلمانیاشەوە ئێمەش هەمان بۆچوونی سویدمان هەیە، سەرەڕایی ئەو دۆخە دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت بڵێین ئیدی ئەمبەرو ئەو بەر بەکۆچبەران بکەین. هاوکات ئێمە لەسەر ئەو ڕێککەوتووین کە ئەو کۆچبەرانەی ڕوویان لەئەوروپا کردووە بەزووترین کات هەوڵی دامەزراندنیان لە کۆمەڵگەدا بدرێت و بخرێنە سەر کار. لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانەشدا بتوانین هەوڵی کەمکردنەوەی کۆچبەر بدەین. لەڕاستیدا ئێمە زیاتر پێویستیمان بەوەیە کە سنوورەکانی ئەوروپا ىەڕووی دەرەوەدا توندبکەینەوە، ئەمە ئەگەر ویستمان لەسەر کرانەوەی سنوورەکانی ناوخۆی ئەوروپا هەبێت، وە  بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارەش پێویستە لەگەڵ تورکیادا هاوکاربین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".