Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یێڤلێ دەست لەکار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 23 november 2015 kl 16.42
بەکۆی پێنج دەنگ شکستیان بەبەرەی سوورو سەوزەکان هێنا.
(1:09 min)
Sal med politiker i Gävle kommunfullmäktige.
Fullmäktige Gävle kommun. Foto: Christian Ploog/Sveriges Radio

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یێڤلێ لەپاش ئەوەی کە بوودجەکەیان لەکاتی دەنگ پێداندا لەلایەن پارتی دیموکراتەکانی سویددەوە شکستی پێهنێراوە.

Gävle لەپاش سەرنەکەوتنی پێشنیازە بوودجەکەیان بڕیای دەستلەکار کێشانەوەی خۆیان لەپاش سەری ساڵ نوێ ڕاگەیاند.

جێگەی باسە شارەوانی یێڤلێ هەتاوەکو ئێستا لەلایەن بەرەی سوورو سەوزەکانەوە واتە ( پارتی چەپ، سۆسیال دیمورکرات، و پارتی ژینەگە) وە بەڕێوەدەچوو، بەڵام ئەمڕۆ پارتی دیموکراتەکانی سوید لەکاتی دەنگدان بەپێشنیازە بوودجەی بەرە سیاسییەکان تایبەت ساڵی داهاتوو دەنگەکانی خۆیان بەپێشنیازە بوودجەی بەرەی هاوپەیمانی ڕاستەکان بەخشی.

لەو ڕوانگەشەوە پێشنیازە بوودجەی هاوپەیمانی ڕاستەکان لەو شارەوانییەدا ٣٥ دەنگیان بەرامبەر ٣٠ دەنگی بەری سوورو سەوزەکان مسۆگەرکرد. ئیدی بەرەی سوورو سەوزەکانی بوودجەکەیان بەشکست خواردوێتی مایەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".