Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خەمیری خەڵاتی ئاوگوستی بردەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 24 november 2015 kl 11.40
کۆچ پرسێکی دیاری بەرهەمەکانی ئەمساڵە
(2:51 min)
Jonas Hassen Khemiri. Foto: Maja Suslin/TT
Jonas Hassen Khemiri. Foto: Maja Suslin/TT

 خەڵاتی ئاوگوستی ئەمساڵ لە بواری ئەدەبدا درایە نووسەر یوناس حەسەن خەمیری لەبەرامبەر کتێبەکەی بەناوی (Allt jag inte minns).

  • خەمیری دەڵێت ئەوەی کە من شتێکم نوسیوە و هەستی وا جوان لای خوێندەر دەبزوێنی، شتێکی زۆر نایابە.

دوێنێ دووشەممە خەڵاتەکان لە چەند بوارێکی جیاوازدا وەک ئەدەب و زانیاری دابەش کران و تەوەری سەرەکی لە زۆربەی بەرهەمە براوەکاندا باسی قەیرانی کۆچە. ئەو پرسەی کە سەردەمی ئێستامانی پێ دەناسرێتەوە. برەوانی خەڵاتی ئاوگوستی ئەمساڵ لە بواری ئەدەبدا لە بەرهەمەکانیاندا دەنگی کۆچبەر، تەنیایی، پەڕاوێزی ئەو کەسانە دەبیسترێت کە وڵاتی خۆیان جێهێشتووە.

ڕۆمانەکەی یوناس حەسەن خەمیری سەبارەت بە ڕووداوێکی مردنە بەڵام باس لە هەڵخەڵەتاندن، خۆشەویستی ، توندوتیژیی و بێهیوایی دەکات ئەو شتانەی کە مرۆڤ دانیان پیدا نانێت. هەموو ئەمانەش لە شێوەی پەخشانێکی هێمندا نووسراون. لەو ڕۆمانەدا پێکدادانێک لە نێوان پەنابەرە نایاساییەکان و تاوانبارەکانی بەرەی ڕۆژ ڕوو دەدات. ئەم قسانە لیژنەی هەڵسەنگاندن لە کۆمیتەی بەخشینی خەڵاتی ئاوگوست نووسراوە.

خەڵاتی ئاوگوستی ئەمساڵ لە بواری ئەدەبی منداڵ و لاواندا درایە یسیکا شیفەر بۆ کتێبیی (När hundrana kommer) سەبارەت بە شارێکی بچووکی سوید لە ساڵانی نەوەدەکاندا تاوانێک تێیدا ڕوودەدات بەهۆی چیرۆکی خۆشەویستی نیوان دوو لاو. کتێبەکە باس لە کۆمەڵگەی سویدی ئەو کاتە دەکات و باس لە ژیانی نووسەر خۆیەتی لەو سەردەمەدا.

ڕۆژنامەوانەی بواری زانست کارین بۆیس لە بواری کتێبی زانیاریدا خەڵاتی ئاوگوستی دراێ، کتێبەکەی بەناوی (Min europeiska familj- de senaste 54 000 åren) سەبارەت بە مێژووی ئاوەدانبوونەوەی ئەورووپایە لەڕێی لێکۆڵینەوە لە نەژادی خۆی لە ڕێێ جیناتەوە دی ئێن ئەی . ئبۆیس دەڵیت گەر لە مێژووی نەژادی هەر مرۆڤێک لە ئەورووپادا بکۆڵیتەوە دەگەیتە ئەو ڕاستیەیی کە هەموومان کە لە ئەورووپادا دەژین لەسەرەتادا بیانیبووین لەم وڵاتە.

ئەو لیژنەیەی برەوەی خەڵاتی ئاوگوست هەڵدەسەنگێنن، شەش بەهەم لە سێ بوارداهەڵدەبژێرن ، بواری ئەدەب، بواری زانیاری، بواری کتێبی منداڵ و لاوان. کە دواتر لەلایەن خاوەن کتێبخانە و کتێبفرۆشەکانەوە هەروەها ڕەخنەگرانی ئەدەبی دەخوێندرێتەوە. پاشان برەوەی خەڵاتەکان دیاری دەکرێت. برەوەی هەر بوارێک 100 هەزار کرۆن وەردەگرن، بەڵام برەوەی خەڵاتی بچوکی ئاوگوست واتا بۆ بواری منداڵان 15 هەزار کرۆنە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".