Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هەر ئێستا: لیۆڤێن، ژمارەی پەنابەران کەم دەکەینەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 24 november 2015 kl 16.30
سوید پێویستی بە پشووە
(3:17 min)
Foto: TT
Foto: TT

 حوکوومەت ڕایگەیاند کە مۆڵەتی مانەوەی کاتی بدرێتە هەموو پەناخوازان جگە لەو پەناخوازانەی کە بە یاسای کۆتە (kvotflykting) هاتوونەتە سوید.  

- سوید لە بارودۆخێکی ناسکدایە، ڕاپۆرتی هەموو دەستگە و کۆمۆن و لایەنە پیوەندیدارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سوید توانای وەرگرتنی پەنابەری دیکەی نییە. هەر بۆیە پێویستە ژمارەی ئەو پەنابەرانە کەمبکەینەوە کە بەنیازن بێنە سوید. هەربۆیە بەنیازین یاساکانی سوید تایبەت بە کۆچ لەگەڵ نزمترین ئاستی مەرجەکانی یەکییەتی ئەورووپا و بەیاننامە نێونەتەوەییەکاندا بگونجێنین تاکو پەنابەران داوای پەنابەری لە وڵاتانی دیکە بکەن نەک سوید. سەرەکوەزیران ستێفان لێۆڤێن دەڵێت ئێمە فشارێکی یەکجار زۆرمان بۆ خۆمان هێناوە و ئیتر سوید پێویستی بە پشوویەکە.

لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە کوتوپڕەدا کە تایبەتە بە پرسی کۆچ لەلایەن سەرەکوەزیران ستێفان لیۆڤێن و جێگری سەرەکوەزیران ئۆسا ڕۆمسۆن لە پارتی ژینگە بەڕێوە دەچێت. لیۆڤێن دەڵێت

  • زۆر بەداخەوەم کە ناچارم رابگەیەنم سوید چیتر توانای وەرگرتنی پەنابەرانی بەو ژمارە زۆرەی ئێستا نەماوە. ستێڤان لیۆڤێن دەڵێت.

حوکوومەت ڕایگەیاند ڕێککەوتننامەی دەبلین دەبێت پێداچوونەوەی بۆ بکرێت بەشێوەیەک کە هەموو وڵاتانی دیکەی یەکییەتی ئەورووپا بە ئەرکی خۆیان هەستن و پەنابەران وەربگرن، هەروەها داوای کرد پەیڕەویی لە  پێشنیازەکانی حووکوومەت بکرێت، لەو پێشنیازانە ئەمانەن:

  • هەموو ئەو کەسانەی تازە داوای مافی مانەوەیان کردووە مۆڵەتی مانەوەی کاتیی وەردەگرن. تەنها ئەو پەنابەرانە نەبێت کە بە یاسای کۆتە (kvotflyktting) واتا لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هێنراونەتە سوید.
  • مافی داواکردنی هێنانی خێزان یاخود کۆکردنەوەی لە وڵاتەی خۆتەوە بۆ سوید کاتی بۆ دادەنرێت، واتا لە ماوەیەکی دیاریکراودا هەموو پەنابەرێک دەبێت بتوانیت بژێوییان بۆ دابین بکەیت بۆ ئەوەی مافی هێنانی خێزانت هەبێت.ئەمە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی وەرگرتنی مافی پەنابەریدا داوای هێنانی خێزانەکانیان دەکەن. واتا تەنها ئەو کەسانە مەرجی دابینکردنی ماڵ و بژێوی نایانگرێتەوە. 
  • دیاریکردنی تەمەنی پەنابەرە لاوەکان دەست پێ دەکرێت، ئەوەیش لە ڕێی پشکنینی پزیشکییەوە. ئەمە ئەو خێزانانە ناگرێتەوە کە پێش ئەم بڕیارە تۆمار کراون.
  • ئەو پەنابەرانەی مۆڵەتی کاتی وەردەگرن بۆیان هەیە داوای هێنانی تەنها ئەندامانی خێزانەکەیان واتا هاوسەر و منداڵەکانیان بکەن. ئەو هاوسەرانەش تەمەنیان نابێت لە 21 ساڵ گەورەتر بێت.
  • هەموو پەنابەران مۆڵەت وەردەگرن جگە لەو پەنابەرانەی کە بەهۆکاری ژیانپارێزی دیکە (övriga skyddsbehövande) هاتوونەتە سوید مۆڵەتی مانەوە وەر ناگرن.
  • کۆنترۆڵکردن و داواکردنی پێناسە لە موسافیرەکان لە هەموو ڕێگاکانی گواستنەوە وەک شەمەندەفەر و پاس کە دێنە سوید پەیڕەو دەکرێت.

جێی ئاماژەیە حوکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە ئەم یاسا نوێیانە چاوەڕێ دەکرێت لە کۆتایی مانگی ئەپریلی داهاتووەوە بۆ ماوەی دوو تا سێ ساڵ پەیڕەوییان لێبکرێت.

سوید تەنها لە ماوەی ئەم دوومانگەی دواییدا 80 هەزار پەنابەری وەرگرتووە. سەرەکوەزیران ستێفان لێۆڤێن سەبارەت بەو بارودۆخە دەڵێت ئەمە گەورەترین ژمارەی پەنابەرە سوید لە مێژووی سەردەمی نوێدا پێشوازیی لێ کردبێت، لەهەمانکاتدا ڕەخنەی لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپی کرد کە بە ئەرکی خۆیان هەڵناسن و پەنابەران وەرناگرن.

تێبینی!

لە ماڵپەڕی دەستگەی کۆچ سەبارەت بە (övriga skyddsbehövande) ئاوها نووسراوە:

بەپێی بەیاننامەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە کۆچ (övriga skyddsbehövande) واتا کەسانێک کە بە هۆکاری دیکە داوای مۆڵەتی مانەوە بۆ پاراستنی ژیانیان دەکەن، پێناسە گروپێک لە پەنابەرنە کە تەنها لە یاسای کۆچی سویددا کاری پێ دەکرێت. واتا لە پەیماننامە نیونەتەوەییەکان و لە یاساکانی یەکییەتی ئەرووپادا بوونی نییە.

بەپێی ئەو یاسا سویدییە ئەو گرووپە واتا کەسانێک کە بە هۆکاری دیکە داوای مۆڵەتی مانەوە بۆ پاراستنی ژیانیان دەکەن ئەو کەسانەن کە:

  • بەهۆی دژواری و ناکۆکی چەکداری ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
  • هەست بە مەترسییەکی زۆر دەکەن کە لە وڵاتی خۆیان توشی پەلاماردان ببن و دەسترێژییان بکرێتە سەر.
  • بە هۆی کارەساتی ژینگە یاخود کارەساتی سروشتییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

 ئەمەش لینکی ماڵپەڕی دەستگەی کۆچە سەبارەت بەو دەستەواژەوە و چەندین دەستەواژەی دیکە کە تایبەتن بە یاسای کۆچ. 

 http://www.migrationsverket.se/Privatpersoner/Skydd-och-asyl-i-Sverige/Asylregler.html


 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".