Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هاوڵاتیان چۆن هەڵوێستی پۆلیسی ئاسایش هەڵدەسەنگێنن؟

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 november 2015 kl 13.05
Foto:TT
Foto:TT

بابەتێک کە باسوو خواسێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان  لەسەر بووە بریتیی بوو لەو کەسە گومانلێکراوەی کە بەگوومانی خۆ ئاماددەکردن بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

پاشان دەرکەوت کە ئەو کەسە هیچ گومانێکی لەسەر نەبووەو ئازادکرا. ئەوەی لێرەدا زۆرترین تیشکدەخرێتە سەر هەڵوێستی پۆلیسی ئاسایشی سوید کە هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی سوید ڕووبەڕووی کرداری تیرۆریستی دەبێتەوە و هاوکات کەسێکی داواکراو کە گومانی ئەم کارەی لێدەکرێت جێگەی ماترسییەو پێدەچێت لە نێو سویدابێت، هەستا بەبەرزکردنەوەی ئاستی وریایی ئاسایشی .

جێگەی باسە ئەو کات پۆلیسی ئاسایشی سوید داوای لە هاوڵاتیان کرد ئەگەر زانیاریان لەسەر ئەو کەسە هەیە دەست بەجێ بەپۆلیسی بگەیەنن. پاشان ئەو کەسە گومانلێکراوە دەرکەوت کە هیچ گومانێکی لەسەر نەبووە و کەسێک بووە کە ناونیشانی دیاربووە لە کوێدا دەژی. هاوکات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کەسێکی دیاربووە بەردەوام نوێکاری لە پەڕە تایبەتەکەی خۆیدا کردووە. هەروەها ناو لەقەبیشی لەسەر دەرگایی ماڵەکەی نوسرابوو. سەرەڕایی ئەو زانیاریانە بەڵام ئەو دەم پۆلیسی ئاسایشی سوید هەستا بەلێگەڕان بەدوای ئەو کەسەی گومانی لێکدەکرا کە لەم حاڵەتەدا کوڕێکی تەمەن ٢٢ ساڵان بوو.

 لە پاش ئەوەی بۆ داواکاری گشتی دەرکەوت کە ئەم کەسە جێگەی گومان نییە داواکاری گشتی بڕیاری ئازادکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاندو و گوومانەکانی ولا نا. لەم ڕوانگەیەشەوە هاوڵاتیان بۆچوونی جیاوازیان لەسەر هەڵوێست و مامەڵەکردنی پۆلیسی ئاسایشی سوید هەبوو، بۆ نمونە کەسێک بەناو ژاڵە نوری دەنوسێک کە پۆلیسی ئاسایش گاڵتەجاڕییە.

 مادێلێن لوندکڤیست دەنووسێک کە جێگەی گوومانییەتی کە پۆلیسی ئاسایشی سوید بەدوای کەسێکی هەڵەدا گەڕابێت و کەسێک بۆ دوورخستنەوەی گومان لەسەر خۆی  ئەو کوڕە تەمەن ٢٢ ساڵەی وەک  گومانێکراو بەدەستەوە دابێت.

 هەرەوەها کەسێکی دیکە بەناوی پیرا مارزانی دەڵێت من پێیم وایە کە پۆلیسی ئاسایشی سوید لەکات و ساتی خۆیدا بڕایاری گونجاوی بەتایبەت لەم حاڵەتەدا دەرکردووە.

 

 

 

 

 

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".