Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

"حکومەت درەنگ بڕیارەکەی سەبارەت بەکەمکردنەوەی پەنابەر دەرکرد"

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 november 2015 kl 11.45
بۆچوونی جیاواز لەسەر پێشنیازەکانی حکومەت هاتوونەتە گۆڕێ.
(3:12 min)
Foto: TT
Foto: TT

ڕۆژی سێ شەممە ڕابردوو حکومەتی سوید ڕایگەیاند ڕێژەی پەنابەران کەمدەکاتەوە. ئەم بڕیارەی حکومەت لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکدانەوەی ئێجگار زۆری بۆ کراوە.

حکومەتی سوید ڕایگەیاند کە ڕێژەی پەنابەران کەمدەکاتەوە. ئەویش بۆ نمونە لە ڕێگەی پێداچوونەوەی بەڕێکەوتننامەیی دەبلیندا کە هاوشێوەیە هەموو وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەورووپا بێت و حکومەت چەندین پێشنیازی بۆ کەمەکردنەویە پەناخوازان پێشکەشکرد، بۆ نمونە.

هەموو ئەو کەسانەی تازە داوای مافی مانەوەیان کردووە مۆڵەتی مانەوەی کاتیی وەردەگرن. تەنها ئەو پەنابەرانە نەبێت کە بە یاسای کۆتە (kvotflyktting) واتا لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هێنراونەتە سوید.

مافی داواکردنی هێنانی خێزان یاخود کۆکردنەوەی لە وڵاتەی خۆتەوە بۆ سوید کاتی بۆ دادەنرێت، واتا لە ماوەیەکی دیاریکراودا هەموو پەنابەرێک دەبێت بتوانیت بژێوییان بۆ دابین بکەیت بۆ ئەوەی مافی هێنانی خێزانت هەبێت. ئەمە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی وەرگرتنی مافی پەنابەریدا داوای هێنانی خێزانەکانیان دەکەن. واتا تەنها ئەو کەسانە مەرجی دابینکردنی ماڵ و بژێوی نایانگرێتەوە.

 چەندین خاڵی دیکەش کە تەواوی ئەم بابەتە لە مەڵپەڕەکەمان لەبەردەستدایە. 

 لەم ڕوانگەی ئەو پێشنیازانەەشەوە بیربۆچوونی ئێجگار زۆر هاتۆتە گۆڕێت بەتایبەت بەرامبەر پارتی ژینگە کە هەمیشە ئەوان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە دەبێت سوید دەرگایی بەڕووی کۆچبەراندا واڵابێت، بەڵام لە کۆتادا و لەم بڕیارەدا بۆ کەمکردنەوەی کۆچبەران بەشدارن. بیرو بۆچوونی زۆر لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەم بارەیەوە دێنە گۆڕێ.

بۆنمونە کەسێک بەناوی ماتیاس توسکولوتۆ دەڵێت جێگەی سەقامگیرییە کە جێگر سەرۆکێکمان هەیە هاوشێوەیە باڵندەی تووتیە هەر پەیامێک کەسێکی یەکەم ڕایبگەیەنێت ئەویش دووبارەی بکاتەوە.

 کەسێکی دیکە بەناوی محەمەد ساڵح دەڵێت  ئەو بڕیارەیان زۆر درەنگ دەرکردووە، لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی لەوڵاتانی دیکەوە دەیانەوییست بۆ ئێرە بێن ئێستا لێرەن و یاساکان هێج کاریگەرییەکیان نابێت.

 ئالان فەرهاد دەڵێت دەستیان خۆشبێت کارێکی زۆر باشیان کردووە.

 

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".