Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لە سوید بنکەی زانیاری لەدژی ئەندامگیریی داعش دادەمەزرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 november 2015 kl 09.52
"لەماوەی بەهاری داهاتوودا دەرئەنجامەکان دەبینین"
(4:18 min)
مۆنا سالین - wêne: Åsa Stöckel/Sveriges Radio
مۆنا سالین - wêne: Åsa Stöckel/Sveriges Radio

دوای ماوەیەکی زۆر کارکردن لەدژی توندڕەوی، ڕێکخەری نەتەوەیی لەدژی توندڕەوی، مۆنا سالین ئەمڕۆ بەرنامەیەک بۆ ڕێگریکردن لە ئەندامگیریی گرووپی تیرۆریستیی داعش پێشکەش دەکات.

سالین دەڵێ ئەوەی کە ئێستا بڕیارمان لەسەر داوە ئاشکرایە، ئەم چوار کۆمۆنە دەستپێشخەری دەکەن و هەمو لایەن دەتوانن پێداچوونەوە و تاقیکردنەوە ئەنجام بدات. وە ئەوەش گرینگە کە بەڕوونی دیاربیت کە کێ بەرپرسی چ بەشێکە و ئەمەش دەبێ بۆ دەرەوە ڕابگەێندرێت.

لە مانگی یانواری دا کۆمۆنەکانی یۆتۆبۆری، ئوێرێبرو، بۆرلێنگێ و ستۆکهۆڵم ئەم بنکانەی زانایریی دادەمەزرێنن. وە مەبەستی سەرەکی، وەکی مۆنا سالین باسی دەکات، باشتر ڕێکخستنی کاری کۆمۆنەکان لەدژی توندڕەویدایە. کە بنکەیەکی دیاریکراو بۆ ئەو دایکوباوکانە هەبێت کە هانا بۆ کۆمۆن دەهێنن تا هاوکاریان بکەن منداڵەکانیان لە توندڕەوی دوربکەنەوە. جیا لە دایکوباوکان ئەم بنکانە بۆ ئەو کەسانەش ئاوەڵایە کە بۆخۆیان توشی توندڕەوی بوونەوە و دەیانەوێ لێ دوورببنەوە و هاوکاریان پێویستە.

 

مۆنا سالین هەروەها باسی ئەوە دەکات کە  ئەم بنکانەی زانیاریی بەشێوازی وەها لە دانمارک و هۆلەن هەن و لەوێوە ئەم شێوە کارکردنە گەیشتۆتە سوید. لە ئۆرهوس، لە دانمارک، پۆلیس، خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی، فێرگەکان و کۆمەڵەکانی ئیسلامی لەدژی توندڕەوی و بەرگریکردن لە توندڕەوی دا پێکڕا کاردەکەن. وە ئەم مۆدێلەیە کە مۆنا سالین بۆ سوید هێناوە و بەپیی ئەم مۆدێلە کار دەکەن.

بەلام ئەم بنکانەی زانیاریی تەنها بۆ بەگرییکردن لە توندڕەویی ئیسلامی نییە، بەڵکو بۆ بەگریکردن لە هەموو شیوەیەکی توندڕەوییە. وە لەگوێن مۆنا سالینەوە بەپێی کارییان تەنها چاوەڕوانی هێنانی هانای خەڵک نییە. بەڵکو چالاکانە کاری بەگریی دەکەن.

 

سالین دەڵێ  من وەهای دەبین کە کاری ئەم بنکانەی زانیاریی چالاکانە دەکرێت. هەم لەبوواری ئەوەی کە بەخێرا وەڵامی باکودایکانی نیگەران، کە پێوەندی دەگرن، بدەنەوە، هەم ئەوەی کە کەسێک کە دەیەوێ جوڵانەوەیەکی نازیستی یا داعش بەجێبهێڵێت بەخێرا هاوکاریان بکرێت. بەڵام هاوکات هیوادارم کە ئەم بنکانە کاریگەریان لەسەر ڕا و بیروبۆچون لە نکۆمۆنەکان هەبێت، هاوکاری ڕێکخراوەکانی لاوان بکەن، وانە دەربارەی ڕەوشی سوریا بگرن، وە هەروەها تیشک بخەنە سەر توندڕەویی ڕاستگۆ لە ئەوروپا.

 

سالین هەروەها دەڵێ من وشەی "زانیاریی"ـم هەڵبژاردووە چونکە من لەوە دەترسم کە بەشیکی زۆر لە کارکردنی لەگەڵ ئەم پرسانە لەسەر بنەمای پێداوەرییە و بەشیکی زۆر کەمی زانیارییە. زانیاریی زۆر هەیە کە کەسانێکی زۆرتر دەبێ وەریگرن. بۆیە من هیوادارم ئەم بنکانە ڕوویان لەدەرەوەش بیت و هەر چاوەڕوانی پێوەندیگرتنی خەڵک نەبن.

 

وە سەبارەت بەوەی کە ئایە کەی کارتێکردن و دەرئەنجامی ئەم بنکانە دیاردەبیت مۆنا سالین بە بەشی کوردی ڕادیۆی سوید دەڵێ پێموایە کە لەئیستاوە دەرئەنجامەکان دیارن، چونکە بەشێکی زۆر لە کۆمۆنەکان لەئێستاوە بەم شیوە کار دەکەن. بەڵام هیوادارم لەماوەی بەهاری داهاتوودا، لەمانگی فێبرواری یان مارس دا کۆمۆنەکان دەرئەنجامەکان ببینن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".