Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نووسەر لێنارت هەلسینگ کۆچی دوایی کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 november 2015 kl 11.06
لێنارت هەلسینگ کۆچی دوایی کرد
(1:40 min)
Lennart Hellsing, Stockholm 2014. Foto: Henrik Montgomery/TT
Lennart Hellsing, Stockholm 2014. Wêne: Henrik Montgomery/TT

لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا ئەمڕۆ نووسەری چیرۆکی منداڵان لێنارت هەلسینگ کۆچی دوایی کرد. لێنارت هەلسینگ یەکێک لە نووسەرە خۆشناو و خۆشەویستەکانی سوید، کە لە پشت کەسایەتییە دیارەکانی وەکو کراکێل سپەکتاکەل، کوسین ڤیتامین و باگار بێنگتسۆنی ناو چیرۆکی منداڵان بوو.

هەلسینگ لە ئەدەبیاتی منداڵاندا ڕۆلێکی گرنگی هەبووە، ئولف ستارک، نووسەر و هاووکاری هەلسینگ دەڵێت کەس وەکو ئەو هۆنراوە و هەڵبەستی منداڵانی نەدەنووسی، هەرچەندە لە دوای خۆی شتی زۆری بۆ بە جێ هێشتووین بەڵام هاوکات بەتاڵاییەکی فراوانی بە جێهێشت.

ساڵی ١٩٤٥ یەکەم کتێبی منداڵانی لێننارت هەلسینگ بە ناوی Katten blåser i silverhorn لە چاپ درا، هەرچەندە ئەو کات کتێبەکەی پێشوازییەکی وای لێ نەکرا بەڵام دوواتر توانی شێوازی دیتن لە سەر منداڵان بگۆڕێت و گرنگیەکی تری بە ئەدەبیاتی منداڵان دا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".