Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمۆنەکان ناچار دەکرێن پەناخوازنی تازە وەرگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 november 2015 kl 15.40
کۆمۆنەکان ناچارن پەناخوازان وەرگرن
(1:29 min)
Regeringen tillsätter utredning om asylmottagandet, berätttade abretsmarknadsminister Ylva Johansson idag. Foto: Drago Prvulovic och Bertil Ericson/TT
Regeringen tillsätter utredning om asylmottagandet, berätttade abretsmarknadsminister Ylva Johansson idag. Foto: Drago Prvulovic och Bertil Ericson/TT

حوکوومەت ئەمرۆ پێشنیازی یاسایەکی نوێی کرد، تا کۆمۆنەکان ناچار بکرێن پەناخوازە تازەکان، کە مۆڵەتی مانەوەیان دراوەتێ وەربگرن.

. پێ دەچێت یاساکە ساڵی داهاتوو بە کار بکەوێت و زیاتر ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە کەمپەکان ماونەتەوە و دەبێت جێگەی نیشتەجێییان بۆ دابین بکرێت. بە پێی هەڵسەنگاندنێکی کاردۆزگە Arbetsförmedlingen نزیکەی ٢١ هەزار و ٧٠٠ کەس دەبێت بە سەر کۆمۆنەکاندا دابەش بکرێن. دابەشکردنەکان پەیوەندەی بە بازاڕی کاری کۆمۆن یان هەرێمەکانەوە هەیە. وەزیری بازاڕی کار ئیلڤا یوهانسۆن ئەمڕۆ لە کۆبونەوەیەکی چاپەمەنیدا وتی بە پێێ بازاڕی کار دەبێت هەرێمەکانی وەکوو ستۆکهۆڵم و نۆڕبۆتەن کەسانی زیاتر وەرگرن. کۆمۆنەکان هەروەها مافی کڕینی جیگایان لە کۆمۆنێکی تر نییە، تەنها لە دۆخی منداڵانی بە تەنها هاتوو نەبێ، ئەو کات کۆمۆنەکان دەتوانن منداڵەکان بنێرنە کۆمۆنێکی دیکە، بەڵام بە شەرتێک خۆیان خەرجییەکەی بکێشن. پە پێی هەڵسەنگاندنەکانی کاردۆزگە نزیکەی ٣٤ هەزار و ٨٠٠ کەسیش خۆیان جێگا و ڕێگای خۆیان دابین دەکەن.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".