Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

”دایکم نەخۆش بوو نەمئەتوانی ئیش بکەم”

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 november 2015 kl 09.24
هەرچیم هەبوو ڕۆی، هەموو پشتیان تێکردم
(18 min)
Foto: Nazanin Mahmoud
"ئەو شەکرە تاڵەی لە مناڵییەوە دەیخۆین لێرەش هەر لە گەڵمانە"

نەورۆز دەنگی یەکێک لەو کەسانەیە پێیەکی لەسوید و یەکێکی لە کوردستانە. ئەوان گروپێکی نەبیستراوی .کۆمەڵگەی سویدین

familjutomlands#  پرۆژەیەکی ڕادیۆی سویدە سەبارەت بەو کەسانەی لە سویددا دەژین بەڵام بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری نەخۆش دەچنەوە وڵاتی خۆیان، بەسەردان یاخود بەو هۆیەوە بە تەواوی سویدیان جێ هێشتووە. ئەو کەسانە گرووپێکی کۆمەڵگەن کە تا ئێستا دەنگیان نەبیستراوە. 

بەسەرهاتی نەورۆز

ڕوخسارە گەنجانە مۆدارنەکەی نەورۆز هەر تاوێک توانی برینە بەساڵاچووەکانی بشارێتەوە، هەر کە هاتە ڕادیۆ گوێم لێ بوو چەند دڵی پڕە، زۆری نەبرد لەگەڵ دەستپێکردنی پرسیارەکانمدا قوڵپی گریان قوڕگی گرت ، لە باسی مەمکە براوەکەی دایکییەوە کە وای لێ کرد نەتوانێ کار بکات و تا گەشتە باسی برا ناساغەکەی، ئیتر لەو ساتەوە تا کۆتایی گفتوگۆکە نەورۆز فرمێسک لە چاوی نەبڕا.

وەک خۆی دەڵێت ”باسی ئەو شەکرە تاڵە دەکات کە هەر لە مناڵییەوە دەیخۆین. بەناو جەنگ و خوێندا هاتووین، هاتووینەتە ئێرە جوانییەکان ئەبینین بەڵام وەک خەونێکە چونکە ئەو ئازارەی وڵات بۆتە بەشێک لێمان و هەر تیا ئەژین.” 

پرسیارێک کە لە ناخی نەورۆزا گینگڵ دەدات و داوای کرد بیگەیەنم ئەمەیە:

چۆن دوای هەشت ساڵ کارکردن بەفەرمی، ئێستا ژیانی هاتۆتەوە سەر سفر و سەرلەنوێ پارێزگاری گرتووە و داوای ئیقامە دەکاتەوە؟ ئەویش تەنها بەهۆی ئەوەی ئەو کاتەی دایکی نەخۆش کەوتووە هەموو خەیاڵی لای ئەو بووە، سەعاتەکانی کاری کەم کردۆتەوە و بۆ ماوەی دوو مانگ نەیتوانیوە وەک جاران کار بکات. بۆچی؟ ئاخر بۆچێ ئەبێت ئەو هەموو ڕەنجەم بەبا بچێت، نەورۆز ئەڵێت.

ئەگەر تۆش یان کەسێکت لە بارودۆخی وەک نەورۆزدا دەژین، دەنگت هەبێت!
nazanin.mahmoud@sr.se

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".