Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێژەی کەسانی نەخۆش لە زیادبووندایە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 november 2015 kl 11.21
نەخۆش نووسین لە زیادبووندایە
(1:48 min)
Ann-Marie begler, Försäkringskassans generaldirektör, hos P1-morgon. Foto: Helena Ulander/Sveriges Radio.
Ann-Marie begler. Wêne: Helena Ulander/Sveriges Radio.

ڕاپۆرتێکی دەزگای بیمەی گشتی Försäkringskassan نیشان دەدات ڕێژەی کەسانی نەخۆش لە ساڵی ٢٠١٠ ـەوە هەر لە زیاد بووندایە و پێناچێت ئەم ڕێژەیەش کەم بکات.

ئان ماری بێگلەر، بەڕیوەبەری گشتی لە Försäkringskassan ئەمڕۆ ڕاپۆرتەکە دەداتە دەستی حوکوومەت و ئەم گرفتە جیددی دەبینێ. ئەم نەخۆش نووسیانە خەرجییەکی زۆر هەڵدەگرن هەر بۆیە پرسێکی گرنگە بۆ کۆمەلگا، هەروەها بۆ ئەو خاوەنکارانەی کە بەشێکی زۆر لە کارمەندەکانیان نەخۆش نووسراون. بەڵام لە هەمووی زیاتر تاکە کەسەکەیە کە زیاترین زەرەری ئابووری دەبینێت و زۆر جار لە ژیانی کۆمەڵایەتیش دوور دەکەوێتەوە.

ئەگەرچی هەوڵی حوکوومەت لە ساڵی ٢٠١٠ وە کەمکردنەوەی ڕێژەی ئەو کەسانەیە نەخۆش دەنووسرێن، بەڵام ئەوا ڕاپۆرتەکەی دەزگای بیمەی گشتی پێچەوانەی ئەو هەوڵە نیشان دەدات. ئەمەش خەرجییەکی زۆرە لە سەر کۆمەڵگا و بە بڕوای ئان ماری بێگلەر ئەرکە لە سەر خاوەنکار و پزیشکەکانیش کە پێش بەم گەشەکردنە بگرن. پێویستە کە پزیشکەکان هاوڕابن لە سەر نەخۆش نووسینەکان. ئەمڕۆ ئەگەر پزیشکێک نەخۆشت نەنوسێ، بە ئاسانی دەتوانی سەردانی پزیشکێکی دیکە بکەی و لەوێ نەخۆش بنووسرێی.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".