Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بیۆرن سیۆدەر لە دەستەی بڕیاردان لابرا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 30 november 2015 kl 10.18
ڕاوبۆچوونەکانی سیۆدەر ڕەخنەی لەسەرە
(1:50 min)
Björn Söder talar på Sverigedemokraternas Kommun- och landstingskonferens på ACC i Västerås. Foto: Per Groth / TT
Björn Söder (sd). Foto: Per Groth / TT

ئەندام پەرلەمان و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بیۆرن سیۆدەر لە دەستەی بڕیاردانی پارتی دیموکراتەکانی سوید لابرا.

لە کۆنگرەی پارتی دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) کە ڕۆژی هەینی ڕابوردوو لە شاری لوند دەستی پێ کرد، یەکێک لە بڕیارەکانی سەرۆکایەتی ئەو پارتە ئەوە بوو کە بیۆرن سیۆدەر لە لیژنەی بڕیاردان (verkställande utskott) واتا لە باڵاترین  ئۆرگانی ئەو پارتە لا ببرێت.

ئەو بڕیارە سیۆدەری نائومێد کردووە و دەڵێت دیارە کارامەیی و تواناکانم لە ئاستی ئەو ئۆرگانەدا نەبوو. ئەو هەروەها دەڵێت تا ئێستا بۆی ڕوون نەکراوەتەوە کە بۆچی لە لیژنەی بڕیاردان لا براوە یان ئاخۆ ئەگەر لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا کەموکورتی هەبووبێت.  

بەڵام بەرپرسی گروپی دیموکراتەکانی سوید لە پەرلەمان ماتییاس کارلسۆن دەڵێت، ئەرکی سەرەکی سیۆدەر ئەوەیە کە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بێت، ئەندامێتی سیۆدەر لە لیژنەی بڕیاردان لە کاتێکدا بوو کە ئەو بۆ ماوەیەک سکرتێری پارتەکە بوو، بەڵام کارلسۆن نکوڵی لەوەش ناکات کە بڕیاری لابردنی سیۆدەر لە پۆستی بڕیاردان پەیوەندی بە بیروڕاکانیشییەوە هەیە.

ئاخر پێش ماوەیەک بیۆرن سویۆدەر ڕەخنەی ئەوەی لێگیرا کە لێدوانێکی دژ بە کەمینەکانی سوید دابوو، بۆ نموونە وتبووی کەسێک ناتوانێت لە هەمان کاتدا کورد بێت و سویدیش بێت. 

دەمێکیشە باس لەوەیە کە ڕاوبۆجوونەکانی بیۆرن سیۆدەر و سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتەکانی سوید بە دوو ئاڕاستەی جیاوازدا دەڕۆن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".