Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
کەشوهەوا

جڤینی جیهانیی کەشوهەوا لە پاریس

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 30 november 2015 kl 10.50
سەرۆکانی جیهان لەسەر ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی بۆ بەرگری بە گەرمبوونەوەی زەوی خەریکی دانوستاندنن
(3:42 min)
Klimatmötet i Paris. Foto: TT/ Sveriges Radio
کۆنفرانسی جیهانیی کەشوهەوا لە پاریس. ئانیکا دێگرێیووس هەواڵنێری ڕادیۆی سوید

ئەمڕۆ یەکەمین ڕۆژی کۆنفرانسی گەورەی ئاڵوگۆڕ لە کەشوهەوادا کە بۆ ماوەی یازدە ڕۆژ لە پاریس دەگیڕی دەستی پێکرد. ڕێبەران و نوێنەرانی ١٩٥ وڵاتی جیهان  لەم کۆنفرانسەدا بەشدارن و باس لەسەر ئەو ئاڵوگٶڕانەی کەشوهەوا دەکەن کە مەترسی خستووە و دەخاتەسەر ژیان لەسەر گۆی زەوی. ستێفان لوێڤین سەرۆکوەزیری سویدیش ئەم دوانیوەڕۆیە نۆرەی قسەکردنی دێ.

بڕیارە لە کۆتایی ئەم کۆنفرانسە گەورەیەدا ڕێککەوتنێکی نوێ لەمبارەوە لەنێوان سەرۆکان و نوێنەرانی وڵاتانی جیهاندا واژۆ بکرێ بەڵام هەندێ لە وڵاتانی هەژار ڕایانگەیاندووە کە لەوانەیە لەم ڕێککەوتنە نوێیەشدا بەشی وان چاوپۆشیی لێبکرێ.


ئەم کۆبوونەوەیە هاوکات لە پاریس و لە دەیان پێتەختی دیکەشەوە لەلایەن سەدان هەزار کەس و سەدان ڕێکخراوی ژینگەپارێزەوە ڕەخنەی لێگیراوە و ڕووبەڕووی خۆپێشاندانی بەربڵاوبۆتەوە کە دەڵێن بۆ بەرگری لەو ئاڵوگۆڕە گەورانەی لە کەشوهەوادا دەکرێ دەبێ وڵاتە زلهێزەکان کردەی جیددی و پلان‌بۆدانراو ئەنجام بدەن.

 

هەرئێستا گەرمای جیهان لەچاو ١٨٠٠ەکانەوە، پلەیەک بەرزبۆتەوە. ئامانجی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە کە ئەم گەرمبوونەی زەوی لە دوو پلەدا ڕاگرێ و نەیەڵێ بەرزتر بێتەوە چون ئەوەی تا ئێستا دیارە ئەوەیە کە هەبوونی گازی ناودێر بە گوڵخانەیی وادەکات کە گەرما تا ١،٥ پلە بەرزبێتەوە. ئەم پلەیەش بۆ زۆر وڵاتی هەژار و تووشبوو، هەرئێستاش گرفتی خوڵقاندووە چ جای ئەوەی بەرزتریش بێتەوە.

 

لە وڵاتی ئەندۆنێزیاوە تیگوو سوورییا لە ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ئاشتیی سەوز، گرین پیس بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە. ئەم وڵاتە بۆ ماوەی چەند مانگ لەبەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، تووشی ئاگرتێبەردرانی دارستانەکانی بۆوە. ئێستاش ئەوە لافاوێکی زۆر بەهێز تووشی بووە و جێی ئەو ئاگرە بەربڵاوانەی گرتۆتەوە.

سوورییا دەڵێ: ئاگر، لافاوی چەمەکان و باران. بۆیە زۆر گرنگە کە ئەندۆزنێزیا لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە پشتگیریی لێبکرێ. چون لە مانگی فێبروارییەوە ئەوا دیسان ئاگرکرانەوەکان دەستپێدەکەنەوە.

 

سوورییا بە هەواڵنێری بەشی ناوەندیی دەنگوباسی ڕادیۆی سوید دەڵێ یەکێ لەو وڵاتانەی دەتوانی یارمەتیی ئێمە بدات، سویدە. ئەو دەڵێ چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە حوکوومەتی سوید گوشار بخاتە سەر یەکێتیی ئەورووپا کە ڕێککەوتننامەیەکی بەهێز لێرە لە پاریس بنووسرێ.

 

ئانیکا دێگرێیوس هەواڵنێری تایبەتیی ڕادیۆی سوید لەم کۆنفرانسەدا لە ڕاپۆرتی خۆیدا دەڵێ جێی باسە کە نزیکەی دە هەزار دانوستاندنکار و ئەوەندەش کۆمپانیا و توێژەر و ڕێکخراوی گەورە لەم جڤینە مەزنەدا بەشدارن. هەروەها ٢٠ هەزار سەرلێدەریش لە سیمینارە جۆربەجۆرەکانی لاوکیی ئەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار دەبن، سێ هەزار ڕۆژنامەوان دەنگوباسەکانی ئەم کۆبوونەوەیە دەگوازنەوە و ئەوەندەی دیکەش لەبەر نەبوونی جێگا ئیزنی هاتنە ژوورەوەیان نەدراوەتێ. بەمحاڵەوە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە لە فڕۆکەخانەی لۆ بۆژێ لە پەراوێزی شاری پاریس بەریناییەکەی بەقەرا ٣٥٠ ستادیۆمی فۆتبوڵ دەبێ!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".