Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەورووپا داوا لە تورکیا دەکات قەیرانی پەنابەریی چارەسەر بکات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 30 november 2015 kl 13.48
ملیاردەها یورۆ دەدرێتە تورکیا
(2:41 min)
Europeiska rådets ordförande Donald Tusk lägger armen om Turkiets premiärminister Ahmet Davutoglu. Foto: Virginia Mayo/TT.
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپی دۆناڵد تێسک و سەرکوەزیرانی تورکیا ئەهمەت داودئوغلۆ

یەکییەتیی ئەورووپا سێ ملیارد یورو دەداتە تورکیا بۆ بەرگرتن لە پەنابەریی قاچاخ و توندکردنەوەی سنوورەکانی.

سەرکوەزیرانی سوید ستێفان لیۆڤێن کە لەو کۆبوونانەوەدا بەشدار بوو ڕایگەیاند کە سوید چیتر ناتوانێت پەنابەر وەربگرێت. 

لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا دوێنێ ڕۆژی یەکشەممە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپا گفتوگۆیان لەسەر قەیرانی پەنابەریی ئەم دواییە بوو. باس لە و 400 هەزار پەنابەرەیە کە لە حاڵی حازردا لە تورکیان و چاوەڕێ دەکرێت بەسەر وڵاتانی یەکییەتی ئەورووپادا دابەش بکرێن.  وەرگرتنی پەنابەران زۆرەملێی نییە بەڵکە ئەو وڵاتەی خواستی لێ بێت ئامادەیی خۆی ڕادەگەیەنێت.  

لەو کۆبوونەوانەدا کە سویدیش تێیدا بەشدار بوو داوای ئەوە کرا کە تورکیا کۆنترۆڵی سنوورەکانی خۆی بکات و بەر بەو قاچاخچییانە بگرێت کە پەنابەران لە تورکیاوە دەگوازنەوە بۆ وڵاتانی دیکە.

هەروەها تورکیا هەلومەرجێکی باشتر بۆ ئەو پەناخوازە سوریانە بڕەخسێنێت کە لە وڵاتەکەیدان، ئەویش بە دابینکردنی خوێندن و کار. 

لە بەرامبەر ڕاپەڕاندنی ئەو داوایانەی لە تورکیا کراوە بڕیارە 3 ملیارد یورو واتا نزیکەی 27 ملیارد کرۆن بدرێتە تورکیا. یەک لەسەر شەشی ئەو بڕە پارەیە لە کاسەی یەکییەتی ئەورووپایەوە باقییەکەی کۆمەکی وڵاتانی ئەندامی یەکییەتییەکەیە. سویدیش لە زاری سەرەکوەزیران ستێفان لیۆڤێنەوە ئامادەییان بۆ کۆمەککردن نیشان داوە، چاوەڕی دەکرێت سوید نزیکەی 750 ملیۆن کرۆن کۆمەک پێشکەش بکات. 

تورکیا هەروەها  لەبەرامبەر ئەو داوایانەی یەکییەتی ئەورووپادا ئەویش داوای کرد کە ئەندامێتی تورکیا لە یەکییەتییەکەدا پەلەی لێ بکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیادا لە تاریکیدایە، بۆ نموونە ڕۆژی هەینی تاهیر ئێلجی کە کوردە و چالاکوانی مافی مرۆڤە لە تورکیا کوژرا و دوو ڕۆژنامەوانیش بە گومانی سیخوڕی دەستگیر کران.

بەڵام ، ژان کلاود جەنکەر بەرپرسی کۆمسیۆنی یەکییەتی ئەورووپا و بەرپرسی  لیژنەی ئەورووپی دۆناڵد توسک  جەختیان لەوە کردەوە کە  پرسەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراتیمان لە پەیوەند ئەندامێتیی تورکیا لە یەکییەتیی ئەورووپادا لە بیر نەکردووە.

جێی باسە بەپێی ئۆرگانی کۆچبەران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نزیکەی دوو ملیۆن پەنابەر لەحاڵی حازردا لە تورکیان.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".