Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گەشتی ئاسمانی لە سویدەوە بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگیرا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 30 november 2015 kl 15.24
گەشتی ئاسمانی بۆ کوردستان ڕاگیرا
(1:55 min)
Foto:TT
Foto:TT

دەستگەی گواستنەوە لە سوید بڕیاری داوە گەشتی ئاسمانی لەسویدەوە بۆ هەرێمی کوردستان، باکوری عێراق ڕابگرێت.

بەو پێیە ئەو کۆمپانیایانەی گەشتی ئاسمانییان بۆ هەولێر و سلێمانی ڕێک دەخست چیتر فڕینەکانیان دەوەستێنرێت، هۆکار زیادبوونی چالاکیی سەربازییە لە کوردستان بەپێی راگەیاندراوەکەی دەستگەی گواستنەوە.

لەو ڕاگەیاندنەدا کە ڕۆژی شەممە 27 ئەم مانگە لە ماڵپەڕی دەستگەی گواستنەوەی سوید (Transportstyrelsen) بڵاو کراوەتەوە، هاتووە لە بیستوهەشتی ئەم مانگەوە واتا لە دوێنێوە ئەم بڕیارە کاری پێ دەکرێت.

لەو بارەیەوە بەرپرسی یەکە لە دەستگەی گواستنەوە سیمۆن پۆسلوک دەڵێت، ئێمە دەزانین کە ئەو بڕیارەمان کاریگەریی لەسەر ژیانی موسافیرەکانمان دەبێت بەڵام پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان لە پێش هەرشتێکی دیکەوەیە.

جێی باسە دەستگەی گواستنەوە بەرپرسە لە چاودێریکردنی گەشتە ئاسامانییەکانی سوید و هەر ئەم دەستگەیەشە کە مۆڵەتی فڕین دەداتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت لە سویدەوە گەشتی ئاسمانی بۆ وڵاتانی دەرەوەی یەکییەتیی ئەورووپا ڕێک بخەن.

ئەو دەستگەیە ئێستا بڕیاریان داوە کە مۆلەتی فڕین بۆ کۆمپانیاکانی (Iraqi Airways) و (Air Zagroz) سنووردار بکەن، بەو پێیە ئەو دوو کۆمپانیایە لە دوێنێوە بۆیان نەبووە گەشتی ئاسمانییان لە سویدەوە بۆ هەولێر و سلێمانی هەبێت.

ئەڵمانیا و نەمساش وەک سوید و لەبەر هەمان هۆ واتا زیادبوونی چالاکیی سەربازی، ڕێ بە گەشتی ئاسمانی بۆ باشووری کوردستان نادەن، بەو پێیە کۆمپانیای فڕینی ئەڵمانی (Germania) کە ئەویش لە سویدەوە گەشتی بۆ کوردستان ڕێک دەخست، فڕینەکانی دەوەستێنێت.

لەهەمانکاتتدا چەندین وڵاتی دەرەوەی یەکییەتی ئەورووپاش فڕینەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان وەستاندووە.

 

 

 

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".