Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ڕاپرسی

دیموکراتەکانی سوید هەر دێ و خۆشەویستتر دەبن

تازه‌ کرایه‌وه‌ tisdag 1 december 2015 kl 10.50
بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 1 december 2015 kl 10.16
دیموکراتەکانی سوید لاگرانیان یەکجار زیادی کردووە
(3:58 min)
SD går framåt, medan S och KD backar i SCB-mätningen. Foto: TT och Pablo Dalence/Sveriges Radio. Montage: SR
wêne: TT och Pablo Dalence/Sveriges Radio. Montage: SR

ئەم بەیانییە ئاماری ڕێژەی خۆشەویستیی پارتییەکانی سیاسیی سوید لەلایەن ناوەندی ئاماری سویدەوە (SCB) بڵاوبۆوە.

بەپێی ئەو ئامارە کە دوایین ئاماری بەربڵاوی ئەم ناوەندەیە، ڕێژەی خۆشەویستیی پارتی دیموکراتەکانی سوید لەلای خەڵک، بۆ ١٩،٩ لەسەد بەرزبۆتەوە و هەر دوو پارتی گەورەتری سوید واتا سوسیالدیموکراتان و مۆدێراتەکان دەنگیان لەلای جەماوەر لە کزیی داوە.


ئامارەکە لە چاو ئاماری پێشتری ئەم ناوەندە لە مانگی مایدا بەمجۆرەیە:
دیموکراتەکانی سوید: ٥،٥ لەسەد زۆر بوون و گەیشتوونەتە ١٩،٩ لەسەد.
سوسیالدیموکراتەکان: ٢،٤ لەسەد کەم بوون و گەیشتوونەتە ٢٧،٦ لەسەد.
مۆدێراتەکان: ٢،١ لەسەد کەم بوون و گەیشتوونەتە ٢٣،٥ لەسەد.
ژینگە: ٠،٧ لەسەد کەم بوون و گەیشتوونەتە ٥،٩ لەسەد.
چەپ: ٠،٧ لەسەد کەم بوون و گەیشتوونەتە ٥،٥ لەسەد.
سەنتەر: ٠،١ لەسەد زۆر بوون و گەیشتوونەتە ٦،٥ لەسەد.
لیبرالەکان: ٠،٦ لەسەد زۆر بوون و گەیشتوونەتە ٥،٥ لەسەد.
دیموکراتە مەسیحییەکان: ٠،٢ لەسەد کەم بوون و گەیشتوونەتە ٣،٥ لەسەد.
پارتییەکانی دیکە (سەرجەم): ٠،٢ لەسەد کەم بوونەتەوە و گەیشتوونەتە ٢،١ لەسەد.

زێدەبوونی ڕێژەی خۆشەویستیی پارتی دیموکراتەکانی سوید لەلای جەماوەر، یەکجار بەرچاوە و لەوەتەی هەڵبژاردنەوە تا ئێستا بەڕێژەی ٧ لەسەد زیادی کردووە.
لە چاو هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٤ەوە پارتی دەسەلاتداری سوسیالدیموکراتان ٣،٤ لەسەد جەماوەری خۆی لەدەست داوە.
پارتی ژینگە، سەوزەکان لەوەتەی هەڵبژاردنەوە تا ئێستا بەڕێژەی ١ لەسەد جەماوەریان کەم بۆتەوە و ئێستا گەیشتۆتە ٥،٩ لەسەدی دەنگدەران. 

ئەم ئامارەی ئێستا لە ئەنجامی ڕاپرسییەکی بەربڵاو لەگەڵ نزیکەی ٩٠٠٠ کەس بووە کە لە نێوان ڕۆژانی ٢ تا ٢٥ی مانگی نۆڤامبەردا کراوە، واتا ڕۆژێک دوای ئەوەی حوکوومەت (لە ٢٤ی مانگدا) بڕیاری سنووردارکردنی کۆچ بۆ سویدی ڕاگەیاند، کۆتایی پێهات. بۆیەش دژوارە کە بزانرێ ئەم سیاسەتە نوێیەی حوکوومەت چ دەورێکی لەسەر بیروڕای جەماوەر داناوە.

بەو ئامارە نوێیە بێ پارتییەکانی ئێستای ناوحوکومەت (سوسیالدیموکرات و ژینگە) سەرجەم ٣٣،٥ لەسەدی دەنگی جەماوەریان لەگەڵە بەڵام پارتییەکانی ئالیانسی ڕاست کە ئێستا ئۆپۆزیسیۆنن (سەنتەر، مۆدێرات، لیبرالەکان و دیموکرات مەسیحییەکان) سەرجەم ٣٩ لەسەدی دەنگی خەڵکیان لەگەڵە.

ڕێژەی ئەو خەڵکانەی دڕدۆنگن و نازانن چ پارتییەک هەڵبژێرن، لەگوێن ئەم ئامارە نوێیە، ١٩ لەسەدە.

فرێدریک فورتنباخ هەواڵنێر و شرۆڤەکاری ڕادیۆی سوید دەڵێ هۆکاری زێدەبوونی ڕێژەی خۆشەویستیی پارتی دیموکراتەکانی سوید دەگەڕێتەوە بۆ چەند شت:
ئەم پارتییە بەشێوەیەکی گەلێ باش موناقەشەکانی ئەم دواییەی خۆیان بردۆتە پێشەوە کە تەواوی ئەمساڵ لەسەر سیاسەتی کۆچبەری و وەرگرتنی پەنابەر بووە. دواتر کردەی تیرۆر و توندوتیژیی هاوینی ڕابردوو. کە سەرجەم ئەوانە هەر ئەو باسانە بوون ئەوان دەیانهێنا گۆڕێ. پرسی کۆچبەرییش لەلای خەڵکی سوید گرنگایەتییەکی یەکجار زۆری وەدەستهێناوە.

گرنگیی ئەم ئامارە لەچاو ئامارەکانی دیکە ئەوەیە کە زۆر بەربڵاوە و لەلایەن دەزگایەکی باوەڕپێکراوەوە دەکرێ و هەر لەو کەسانە دەپرسنەوە کە جارێکی دیکەش لەم بارەوە ڕایان پرسیون تا ئاڵوگۆڕ لە بۆچوونەکانیاندا بەتەواوی دەرکەوێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".