Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
شەپۆلی پەناخوازی

سوید دەیەوێ هەزاران پەناخواز مەجبوور بکا بگەڕێنەوە

تازه‌ کرایه‌وه‌ torsdag 3 december 2015 kl 10.15
بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 3 december 2015 kl 10.07
مەترسیی دەرکرانی ڕۆژنامەوانی پەناخواز کەیهان یۆسفی لە سوید
(9:24 min)
FOTO Björn Larsson Rosvall / SCANPIX,TT
wêne: Björn Larsson Rosvall / SCANPIX, TT

٢٢ هەزار پەناخواز کە داوای پەنابەرییەکەیان لەلایەن دەزگای کۆچی سویدەوە ڕەدکراوەتەوە خۆیان شاردۆتەوە و نایانەوێ بگەڕێنەوە. 

ئێستا حوکوومەتی سوید دەیەوێ مەجبووریان بکا وڵات بەجێبێڵن، بۆنموونە بەڕێی گوشاری سیاسی، واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی پەناخوازان لەگەڵ ئەفغانستان و چەند وڵاتانی دیکە، هەروەها هێزکۆکردنەوەی چەند دەزگای کاربەدەست.

لە درێژەی ئەمساڵدا و تا ئێستا دەزگای کۆچ ١٠٣٧٦ پەروەندەی پەناخوازانی داوەتە پۆلیس تا لە سوید دەربکرێن. پۆلیسیش سەرجەم ٢٢ هەزار کەیسی هەیە کە دەبێ بەتۆبزی وڵات بەجێبێڵن. ئێستا ئەولەوییەتی حوکوومەت ئەوەیە کە ئەو کەسانە مەجبووربکات هەرچی زووتر سوید بەجێبێڵن.

هەر ئێستا سوید لەگەڵ بەرپرسانی ئەفغانستان خەریکی دانوستاندنە تا ڕێککەوتننامەیەک لەمبارەوە واژۆبکەن. بۆ ئەو مەبەستەش سبەینێ ئەشرەف غەنی سەرکۆماری ئەفغانستان دەگاتە ستۆکهۆڵم. بەپێی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتر بڵاوی کردۆتەوە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ستۆکهۆڵم پێشتر پێشنیازێکی بۆ چۆنەتیی وەرگرتنەوەی پەناخوازانی ئەفغانستانی داوەتە حوکوومەتی سوید بەڵام حوکوومەت هەموو خاڵەکانی قەبووڵ نەکردووە و بڕیارە دواتر دانوستاندنی لەسەر بکەن.

یەکێکی تر لەو کارانەی هەم حوکوومەت و هەم دەزگای پۆلیس بیری لێدەکەنەوە بیکەن ئەوەیە کە لە چەند وڵاتدا کە گرفتی بیرۆکراتی ئیزنی گەڕاندنەوەی پەناخوازان بۆ ئەوێ نادات، پۆلیسی خۆیان دامەزرێنن تا کارئاسانی بۆ گەڕاندنەوەکان بکات.

هەروەها پۆلیس لە هەرێمی باشووری سوید هێزەکانی خۆی بۆ بەتۆبزی‌ناردنەوەی پەناخوازانی وەرنەگیراو ـ پۆلیسی سەرسنوور ـ دووبەرابەر کردووە و بڕیارە بەزووییش ١٥٠ پۆلیسی دیکە تەنیا بەمەبەستی دەرکردنی پەناخوازانی وەرنەگیراو بخرێنە کار.

یەکێ لەو پەناخوازانەی وەرنەگیراوە و بڕیاری دەرکران لە سویدی لەسەرە، کەیهان یووسفی ڕۆژنامەوانی کوردی ڕۆژهەڵاتە کە تاوێک لەوەپێش لە گرتووخانەی پۆلیسی سەرسنوور لە یۆتێبۆرییەوە لەگەڵ بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید دوا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".