Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لەسەر سەردانەکەی مەسعوود بارزانی بۆ تورکیا چی دەوترێ؟

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 10 december 2015 kl 13.35
هەندێک بەسەرکەوتن و هەندێک بەخیانەت
(4:30 min)
 وێنە: لەمەڵپەڕی فلیکەرەوە وەرگیراوە.
وێنە: لەمەڵپەڕی فلیکەرەوە وەرگیراوە.

سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی بۆ تورکیا لەلایەن کوردانی سوید لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وتووێژی زۆر و جیاوازی لەسەر دەرکرێت.

جێگەی باسە کە دوێنی واتە ڕۆژی چوارشەممە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و هەر دوێنی چاوی بەهەریەکە لەسەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتا داود ئوغڵو و چەندین بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە کەوت.

جێگەی ئاماژەیە لەکۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیادا ئاڵای کوردستان لەڕیزی ئاڵای تورکیای و عێراقدا دانرا بوو. دەرکەوتنی ئاڵایی کوردستان دەتوانرێت بووترێت زۆرترین وتوێژی لەسەر دەکرێت.

 دانانی ئاڵای کوردستان لەو وڵاتە و لەلایان حکومەتی تورکیاوە بەسەرکەونێکی گەورە لەلایەن بەشێک لەکوردانی سوید لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دادنرێت. هەندێکی دیکەش سەردان و دادنانی ئاڵای کوردستانیش بەخیانەت سوکایەتی پێکردن پێناسە دەکەن.

سەرەتا ئاوڕێک لەو بیرو بۆچوونانە بدەینەوە.

 کەسێک لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دنووسێت: بۆچی لەگەورەی ئەوە تێناگەن کە ئاڵایی ڕەنگینی کوردستان لە کۆبوونەوە ڕەسمییەکاندا دادەنرێت. ئەمە کارێکی گەورە و پەیوەندی بەحکومەتی هەرێمەوە نییە. تەماشاکەن و چێش لەبینی ئەو ئاڵایی کوردستانە وەرگرن کە لەتەنیشتیانەوە داندراوە و تورکەکان هیچیان پێناکرێت.

کەسێکی دیکە  نووسیووەیەتی: هەروەها وێنەیەکی جوانی "باوکی نەتەوەی تورک" لێرەدا مەبەست وێنەیەکی "ئەتا تورکە" بەژوور سەریانەوە هەڵواسراوە. دانانی ئاڵای کوردستان لەم حاڵەتەدا سوکایەتی کردن تەنها بەئاڵایی ڕەنگینی کوردستان ناگەیەنێت، بەڵکو سوکایەتیکردنە بەهەموو نەتەوەی کورد.

 یەکێکی دیکەیە لەو کەسانەی لێکدانەوەی لەسەر ئەم بابەتە هەبووە هەبووە و دەڵێت.

من لەو خەڵکە تێناگە کە بەوە نیگەراندەبن کاتێک مەسعوود بارزانی چاوی بەسەرکردەکانی دیکە دەکەێت. ئەمە سیاسەتە. لەسیاسەتیشدا دەبێت هەندێک جار مامەڵە لەگەڵ ئەوانی لێت دەکوژن بکەی. هەنگاونانیش لەمبوارەدا یەکێکە لەمەرجەکانی کۆمەڵگەی ئەمڕۆ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".