Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i en industribyggnad med kraftig rökutveckling som följd och spridningsrisk till närliggande fastigheter. Räddningsledaren uppmanar alla i området att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på din lokala P4 kanal.
(Publicerat idag kl 12.35)

حکومەت و هاوپەیمانی ڕاست پێشنیار بۆ یاسا لەدژی تیرۆریزم پێشکەش دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 10 december 2015 kl 18.04
حکومەت کارەکانی بۆ هێنانە ئارای ئاسا لەدژی تیرۆریزمدا خێراتر دەکات
(3:33 min)
wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio
wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio

حکومەتی سوید و حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست ئەمڕۆ چەندین هەڵوێستی هاوپەشیان لەدژی تیرۆریزم دا پێشکەش کرد. ئەو شەش حیزبە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەم هەڵوێستانەیان پێشکەش کرد و وزیری نێوخۆی سوید ئاندێش ئیگێمان، سەر بە پارتی سۆسیالدیموکرات باسی یەکێک لە خاڵەکان کرد کە  بەتاوانبارکردنی بوونی پێوەندی و دەستتێکەڵاویی لەگەڵ گروپی تیرۆریستییە.

ئیگیـان دەڵێ پێویستە بڕوانینە تەواو بەشەکانی بەتاوانکردن، بڕوانینە ئەوەی کە ئایە تاوانێک لەکوێوە دەستپێدەکات. وە لەم ڕووانگەوە چەندین شیوەی پێوەندی ی دەستتێکەڵاوی لەگەڵ گروپی تیرۆریستی دا بەتاوان دابندرێت. نموونەیەکی پێوەندی و دەستتێکەڵاوی لەگەڵ گروپی تیرۆریستی، کە هەر لەئێستادا بەتاوان داندراوە هاوکاری ئابوورییە کە پێشنار کراوە بەتاوان دابندرێت و داندراوە. ئەمە شیوەیک لە پیوەندی و دەستتێکەڵاویی لەگەڵ گروپی تیرۆریستییە.

 

هەروەها خاڵێکی دیکەی ئەم هەڵوێستانە بەتاوان دانانی سەفەری تیرۆریسیتییە. وە ئەم خاڵە پەلەی لێدەکرێت و چاوەڕوانی دەکرێت ٢٣ی دیسامبەر پێسنیارەک پێشکەشی پەرلەمان بکرێت بۆ بڕیاردان.

 

هاوکات پێشنیار دەکرێت ڕۆڵی کۆمۆنەکان ڕوونتر بکرێت و دیاربێت کە دەبی چی بکەن. لەو نوسراوەی باڵاوکراوەتەوە هاتووە کە حکومەت ئەوە هەڵدەسەنگێنێت کە بەرامبەر بەو کۆمۆنانەی کە بەرپرسایەتی وەئەستۆ ناگرن چ هەڵوێستێک بگرێت. کاتیک لێمپرسی کە ئایە چاوەڕوانی دەکرێت حکومەت چ هەلوێست بەرامبەر بەو کۆمۆنانە بگرێت، وەزیری نێوخۆ ئاندێش ئیگیێمان گوتی دەبێ ئەوە ڕوونبکەینەوە کە چ بەرپرسایەتیەک دەبێ وەئەستۆ بگرن. بەڵام تاکوو ئیستا مەرجەکانمان دیاری نەکردووە بەڵکو دەمانەوە بەڕوونی نیشان بدەین کە کۆمۆنەکان بەرپرسایەتیەکیان هەیە.

 

لەلایەکی دیکەشەوە کێشەیەکی دیکە نێوخۆ دەبیندرێت و لەمثێوەندیەدا پێشنیار دەکرێت کە پارەی دەوڵەتی نەدرێت بەو ڕێکخراو و گروپانەی کە شەڕخوازن و پڕۆپەگاندای شەڕخوازی بڵاودەکەنەوە.

 

لەمپێوەندیەدا ئاندێش ئیگێمان دەڵێ دەبێ پێدەچوونەوەیەک بکرێت، کە لەئێستادا بەڕیوەیە. شیاوە کە دەبێ گرێبەستێکی دیموکراسی ئیمزا بکەن کە ئەگەر بێتو بەپێی سۆزەکان و ڕێساکان نەجوڵێنەوە دەبێ ئەو پارەی پێیاندراوە بیدەنەوە.

 

حکومەت و هاوپەیمانی ڕاست هەروەها گرینگی بە کاری بەرگریی دەدەن و لەسەرئەوە ڕایەن کە دەبێ جەختی زێدەتر بخرێتە سەر کاری بەرگریی. وە لەم پێوەندیەدا ئاماژەیان بە کاری مۆناسالین، ڕێكخەری نەتەوەیی لەدژی توندڕەویی شەرخواز کرد کە پێویستە لە کۆمۆنەکان ئەم کارەی بەرگریی بەهێزتر بکرێت. بەشێکی دیكەش لە کاری بەرگریی پێشنیاردەکرێت لەسەر ئینتەرنێت بێت.

 

سەبارەت بەم خاڵە دەڵێ پێموایە کە دەرئەجامی باشی دەبێت. بەڵام پێموابێ ئەوی کە لەپێوەندیدا لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرینگترە ئەوەیە کە کاری کۆمپانیاکان بۆ ڕحایەتکردنی ڕێساکانیان بۆ بەکارهێنەرانە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".