Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نزیکەی یەک ملیارد کرۆن بۆ بواری دەرمانسازیی تەخان دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 11 december 2015 kl 10.39
نەخۆشی نوێ زیادیکردووە.
(1:05 min)
Foto: Janerik Henriksson / TT
Foto: Janerik Henriksson / TT

ئەمڕۆ حکومەتی سوید هەوڵەکانی لەبواری وەبەرهەمهێنان و توێژینەوەی نوێی درەمانسازیدا پێشکەشکرد.

بڕیارە لەماوەی هەشت ساڵی داهاتوودا حکومەتی سویدی ٩٠٠ ملیۆن کرۆن بۆ گەشەپێکردنی دەرمان لەڕێگەی کۆمپانیایی  (Astra Zeneca) ئاسترا سینکاوە تەرخان بکات.

یەکێک لەو هەنگاوانەی کەم لەم بوارەدا دەنرێت بریتیە لەکردنەوەی ناوەندێکی نوێی لە شاری ستۆکهۆڵم کە تایبەت دەبێت بەتوێژینەوەی دەرمان.

وەزیری بارزگانی میکایل دامبێری ڕایگەیاندوە کە ئاستی نەخۆشی نوێ زیادیکردووەو وڵاتانی دیکەی لەبواری وەبەرهەمهێنانی دەرماندا سویدیان جێهێشتووە.

هاوکات بەردوام کۆمپانیاکان لەم بوارەدا سوید بەجێدەهێڵن، لەبەر ئەوە دەبێت بواری وەبەرهەمهێنانی دەرمان و گەشەپێکردنی ئەم بوارە لەهەموو ڕوویەکەوە بایەخی پێبدرێت هەتاوەکو وڵاتی سوید گۆڕانکاری بەسەر  ئەم ڕەوشی ئێستا دەرمان سازیدا بهێنێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".