Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تەنها نیوەی تازەهاتووان پشکنینی پزیشکیان بۆ ئەنجامدراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 11 december 2015 kl 12.09
"پەنابەران بەردەوام لەجێگۆڕکێدان"
(1:42 min)
Foto:Bertil Ericson / TT
Foto:Bertil Ericson / TT

هەموو پەنابەرێکی تازەهاتوو بەشکنینی تەندروستی بۆ دابین دەکرێت بۆ ئەوە ئاشکرابێت کە ئەو پەنابەر هەڵگری نەخۆشی مەترسیدارە یان نا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی بەڕێوەبەراییەتی پارێزگاو شارەوانییەکانی سوید (Sveriges Kommuner och Landsting) ئاشکرا بووە کە تەنها لە % ٥٠ ئەو پەنابەرانەی هەتاوەکو ئێستا پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە.

 کریستیان سڤێنبێری پزیشکە لەبەشی وەرگرتنی پەناخوازانە لەشاری یۆتۆبۆری. سڤێنبێر ئاماژەوە بەوە دەکات کە نامەی بانگێشتکردنی پەنابەران کە تایبەت بەپشکنین دەرنێردرێت وندەبن  دەڵێت.

   -  یەکێک لەهۆکاری ئەوەی کە تەنها لە % ٥٠ تازەهاتووان پشکنینی پزیشکیان بۆ دەکرێت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پۆستەکان وەک پێویست بەجێگە ناگەن، ئەمەش پەیوەندی بەوەوە هەیە کە پەنابەران لەزۆربەی حاڵەتەکاندا جێگە کۆڕکێی زۆر دەکەن و ئەو ناونیشانانەی نامەی بانگێشتنی پەنابەرەکەی بۆ دەنێردرێت دەرکەوتووە کە کەسەکە لەوێ نەماوە یان لەوێ ناژیی. هاوکات ئێستا بۆبانگێشتکردنیان بەشێکمان دەستمان بەناردنی ئێسێمێس کردووە لەبەر ئەوەی زۆربەیان تەلەفونیان پێیەو دەرکەتووە کە ئەم شێوازیان زۆر باشترە لە ڕووی ئاگادارکرنەویان بۆ ئەنجامدانی پشکنین.

 جێگەی باسە کە کریستیان سڤێنبێری باسی لەوەشکرد بەشێکی زۆر لەپەنابەرە تازەهاتووەکانی ئەزموونی ئەمشێواز سیستەمی بانگێشتکرد و فەرمانگە حکومییەکانی سوید نین. بەڵام ئەوەی جێگەی باسە کە زۆربەی هەرە زۆریان لەڕووی تەندروستییەوە لەشساغن و تەندروستیان باشە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".