Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لەسوید ڕێژەی منداڵانی هەژار لەزیادبووندایە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 11 december 2015 kl 13.08
لە % ١٢ یی منداڵان لەسویددا هەژارن.
(1:03 min)
Foto: JONAS EKSTRÖMER/ TT
Foto: JONAS EKSTRÖMER/ TT

منداڵ پارێزی سوید ڕایدەگەیەنێت کە ئاستی هەژاری لەنێو منداڵاندا هەتاوەکو ئێستا بەرزە.

ئەمڕۆ لە %١٢ منداڵ لەسویددا لەئاستێکی هەژاری لەڕوو ئابوورەیەوە دەژین و هەتاوەکو دێت ڕەوشی ژیانیان بەراورد بەساڵی رابردوو خراپتر دەبێت. ئەمە بەپێی دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی منداڵ پارێزی سوید 

 (Rädda Barnen). 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئەو منداڵانەی کەم لەو ڕەوشەدا ژیان بەسەر دەبن منداڵی ئەو کەسانەن کە جیابوونەتەوە، واتە بەتەنها لەگەڵ دایکەکە یان باکەکەدا دەژین. هەروەها منداڵی کەسانی بیانین و ئەو منداڵانەش کە لەگەڕەکە پەراوێزخراوەکاندا دەژین دەگرێتەوە. 

بۆچارەسەرکرن و کەمکردنەوەی ئاستی هەژاری لەنێو منداڵاندا ڕێکخراوی منداڵ پارێز ڕایگەیاندووە کە حکومەت دەبێت ئامنجی ڕوون هەبێت و ئەم پرسە بەگرنگ لەقەڵەم بدات. بۆ نمونە دەبێت بایەخ بواری خانووبەرە بدات لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەم منداڵانە ‏له‌ شوێنی بچووك و ته‌نگدا ژیان دەبەنە سەر. هەروەها زیاتر بایەخدان بەبواری خزمەتگوزای کۆمەڵاییەت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".