Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

منداڵانی بەتەنها هاتوو لە سوید پەشیمان دەبنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 11 december 2015 kl 16.30
سوید ئەوە نەبوو کەچاوەڕوانیان لێدەکرد.
(1:36 min)
Foto: Jessica Gow /TT
Foto: Jessica Gow /TT

ڕێژەیەکی زۆر لەو منداڵە کۆچبەرانەی بەتەنها هاتوون و داوای مافی پەنابەریان لەسوید کردووە ئێستا لەو داواییەی خۆیان پەشمان دەبنەوە.

پەپێی دەزگایی کۆچی سوید (Migrationsverket) ڕێژەی ئەو مندڵانەی بەتەنها هاتوون و داوای ماڤی پەنابەریان لەسوید کردووە، ئێستا داواکانیان دەگێرنەوە و بەراورد بەساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٣ ڕێژەی ئەو کەسانەی ئەم هەنگاوە دەنێن زۆر زیاترە.

بۆ نمونە ساڵی ڕابردوو ١١ منداڵی بەتەنها هاتوو داخوازینامەی پەناخوازییەکەی گەڕاندۆتەوە و ٢٠١٣ تەنها سێ منداڵ بەهەمان شێوە داوای مافی پەنابەرییەکەیان گەڕاندۆتەوە، بەڵام ئەمساڵ هەتاوەکو ئێستا ٤٣ منداڵ داخوازینامەی پەناخوازییەکەیان گەڕاندۆتەوە و لەوە پەشیمان بوونەتەوە کەداوای مافی پەنابەریان لەسوید کردووە.

بەپێی دەزگای کۆچی سوید (Migrationsverket) ئەو منداڵانە باسی ئەوەیان کردووە کە ژیان بردنەسەر لەوڵاتی سویددا ئەوە نەبووە کە منداڵە پەناخوازە بەتەنها هاتووەکان چاوەڕوانیان لێدەکرد.

تاراییە توورڤیک پسۆرە لەدەزگای کۆچ و دەڵێت ئەم بابەتێکە خۆیان ئاماژەی پێدەکەن و هاوکات بەشێکی دیکەشیان کە ئەم کارە دەکەن پەیوەندی بەماوەی درێژی کاتی پیاچوونەوەی کەسیەکانیانەوە هەیە. هەروەها لەوەش ئاگادارن کە هێنانی خێزانەکانیان ئەگەر مۆڵەتی مانەوەشیان پێبدرێت زۆر زەحمەت دەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".