Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوو گومانلێکراوەکە بەتاوانی تیرۆریستی حوکم دەدرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 14 december 2015 kl 09.59
لەگەرتەیی فیدیۆیدا دەردەکەون.
(0:54 min)
Bild: Polisen

ئەمڕۆ دادگایی سەرەتایی لەشاری یۆتۆبۆری بڕیار لەسەر دوو کەس کەگومانی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستیان لەسەرە دەردەکات.

ئەو دوو کەسە گومانلێکراوە گوایە لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا لەنێو گرووپێکی  چەکداردا لە سوریا ساڵی ٢٠١٣ دەردەکەون کە کاتێک دوو کەسی دیکە بەچەقۆ سەردەبڕن. ئەم دوو گومانلێکراوە لەنێوچەکدارەکاندا چەکیان پێیە. لە ئێستادا ئەو گوومانانەی ڕووباڕوویانکراوەتەوە ڕەتدەکەنەوە. بەڵام داواکاری گشتی لەسەر ئەوە سوورە کە ئەم کەسانەن  کە لە وێنەکاندا دەردەکەون کاتێک ئەو کەسانە سەردەبڕرێن.

ئەو دوو گومانلێکراوە دانیشتووی شاری یۆتۆبۆرین و ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ بڕیاری دادگاییەکە ڕادەگەیەندرێت.

 

 

ئەم بابەتە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە...!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".