Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید لە ڕێککەوتننامەی جیهانیی کەش و هەوا ڕازییە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 14 december 2015 kl 10.03
هەموو لەسەر کەمکردنەوەی پلەی گەرمیی زەوی کۆکن
(2:36 min)
Foto: SVT
ئۆسا ڕۆمسۆن: شادوومانم بەو ڕێککەوتنە

دوێنێ یەکشەممە ڕێککەوتننامەی جیهانی تایبەت بە کەش و هەوا لە پاریس ئیمزا کرا، سەرباری کەموکورتییەکان سوید دڵخۆشە بە بڕیارەکان.

 

  • ماوەی چەند ساڵێکە دانوستانەکان سەبارەت پرسی کەش و هەوا خاووخلیچک بەردەوام بوون، ڕۆمسۆن دەڵیت ئەوەشی ئێستا پێی گەشتووین هەموو کێشەکان چارەسەر ناکات بەڵام هاوکاریمان سەبارەت بەم پرسانە بەهێز دەکات.

خاڵی سەرەکی ئەو ڕێكکەوتننامەیە کە وڵاتانی جیهان لەسەری پێک هاتن هەوڵدانە بۆ راگرتنی پلەی گەرمیی زیادبووی زەوی لە ژێر پلەی دووەوە. بەڵام ئەوەی کە لەو ڕێککەوتننامەیەدا کەمە، نەبوونی پلانێکی زەمەنییە سەبارەت بە کەمکردنەوەی پاشەڕۆ کە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوییە بە دوو پلە. واتا تا ئێستا وڵاتان نەگەشتوونەتە ئەوەی کاتێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو پاشەڕۆیانە دیاری بکەن.

تا ئێستاش دیاری نەکراوە سووتەمەنی بەرهەمهێنراو لە فوسیل کە بە ژینگە شێوێن ناسراوە، کەی کۆتایی پێی دەهێنرێ. 

هەر لەو رێککەوتننامەیەدا هاتووە کە وڵاتە دەوڵەمەندەکان دەبێت ساڵانە 100 ملیارد دۆلار بیمە بدەن بۆ گەشەپێدانی بەرهەمهێنانی (förnybar energi) ئەو جۆرە وزەیەی کە توانای نوێکردنەوەی هەیە، لە وڵاتانی جیهانی سێیەم یاخود وڵاتانی گەشەسێن.   

بەڵام گەورەترین دەستکەوتی کۆنفرانسی جیهانیی پاریس بەڕای وەزیرانی ژینگە ئەوەیە کە هەموو پێج ساڵ جارێک لە هەموو وڵاتانی بەشداردا ئەو ڕێککەوتنە نوێ دەکرێتەوە. پێشتر وابوو کە هەر وڵاتە و خۆی پلانەکانی تایبەت بە ژینگەی نوێ دەکردەوە، بەڵام ئێستا و بەپێی ئەو ڕێککەوتننامە نوێیە ئەو نوێکردنەوانە دەبێت لە هەموو وڵاتاندا هاوکات بێت.  

سەرئەنجامی ئەو کۆنفرانسە ئەوەیە، وەزیری ژینگە ئۆسا ڕۆمسۆن دەڵێت، کە هەرچەندە ئامادەییەکانی هەر وڵاتێک بەجۆرێکە بەڵام هەموو بەهەمان ئاڕاستەدا دەڕۆین.   

چاوەڕی دەکرێت ساڵی 2020 رێککەوتننامەکە بەجێ بگەیەنرێت. بەڵام هیچ یاسایەکی نیودەوڵەت نییە وڵاتان ناچار بکەت پەیڕەوی لە پەیمانەکان بکەن.

 ڕێکخراوی (Greenpeace Sverige) پێشوازی لەم ڕێککەوتننامەیە دەکەن بەڵام دەڵێن خۆزگە ئامانجەکان ڕوونتر دیاری بکرانایە.

کۆمەڵەی سرووشتپارێزی (Naturskyddsföreningen) بەهەمان شێوە شادوومانن و دەڵێن ئەمە ڕێککەوتنێکی مێژووییە. ئەوانیش ڕەخنە لەوە دەگرن کە بڕی ئەو پارەیەی بۆ پشتگیریی وڵاتانی گەشەسێن تەرخان کراوە زیادی نەکردووە. چونکە وڵاتانی دەوڵەمەندن کە بەهۆی پاشەڕۆکانیانەوە ژینگەیان لە وڵاتانی هەژاریش پیس کردووە. بۆیە دەبوا پارەی کۆمەکی وڵاتانی هەژار زۆر لەوە زیاتر بوایە.

   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".