Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

داخوازینامەی پەنابەرییەکەیان دەگێڕنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 14 december 2015 kl 10.59
پێدەچێت ڕێژەکە لەوە زیاتر بێت
(1:41 min)
Fotograf	Johan Nilsson/TT
Fotograf Johan Nilsson/TT

ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ ڕێژی ئەو پەنابەرانەی کە داوای مافی پەنابەریان لەسوید کردووە ئێستا لەو داواییەی خۆیان پەشمان دەبنەوە زیاد دەکات.

پەپێی دەزگایی کۆچی سوید (Migrationsverket) ڕێژەی ئەو کەسانەی هاتوونەتە سویدو داوای ماڤی پەنابەریان لەسوید کردووە، ئێستا داواکانیان دەگێرنەوە و بەراورد بەساڵانی زۆر زیاترە.

ئەم بابەتە ئەمڕۆ تەلەفیزیۆنی سوید (SVT)  بڵاویکردەووە. بەپێی ئاماری دەزگای کۆچ کە تەلەڤیزیۆنی سوید بڵاویکردۆتەوە تیایدا هاتووە مانگانە بەگشتی ٣٠٠ پەناخواز داخوازینامەی پەنابەرییەکی خۆیان گەڕاندۆتەوە. ئەم ڕێژەیە لەکۆتایی ئەمساڵدا زۆر زیادیکردوە، بۆنمونە لەمانگی ١٠ ئەمساڵدا ٣٩٥ پەناخواز هەستاون بەگەڕاندنەوەی داخوازینامەکانیان، بەڵام لەمانگی ١١ دا ئەو ڕێژەیە زۆر لەوە زیاتری کردووەو هەڵکشا بۆ ٦٢٧ کەس کە داخوازینامەی پەناخوازییەکەیان گەڕاندۆتەوە و لەوە پەشیمان بوونەتەوە کەداوای مافی پەنابەریان لەسوید کردووە و بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان داوە.

 لە ١٠ ڕۆژی ڕابردووی ئەم مانگەدا واتە مانگی ١٢ دا ٢٣٩ پەناخواز ئەم کاریان کردووە. بەگشتی ئەم ساڵ هەتاوەکو ئێستا نزیکەی ٣٥٠٠ پەناخواز داخوازینامەی پەنابەرییەکانیان گەڕاندۆتەوە و لەوە پەشیمان بوونەتەوە کەداوای مافی پەنابەریان لەسوید کردووە و بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان داوە.

 

هەروەها لەڕاپۆرتەکەی تەلەڤیزیۆنی سویددا ئاماژە بەوە کراوە کە پێدەچێت کە ڕێژەکە زۆر لەوە زیاتر بێت کەئەم بڕیاریانداوە، لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆریان دەزگایی کۆچ ئاگادارناکەنەوە کاتێک سوید بەجی دەهێڵن و بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە.

بەپێی دەزگای کۆچی سوید (Migrationsverket) پەناخوازەکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە هۆکاری گەڕاندنەوەی داخوازینامەکانیان پەیوەندی بەماوەی درێژی کاتی پیاچوونەوەی کەسیەکانیانەوە هەیە. هەروەها لەوەش ئاگادارن کە هێنانی خێزانەکانیان ئەگەر مۆڵەتی مانەوەشیان پێبدرێت زۆر زەحمەت دەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".