Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لەسەر ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی حوکمی زیندایی تاهەتایی دران

تازه‌ کرایه‌وه‌ måndag 14 december 2015 kl 12.42
بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 14 december 2015 kl 11.41
تاوانەکە لە شاری حەلەبی سووریا ئەنجام دراوە
(1:05 min)
وێنە لە کەناڵی (P4)یی یۆتۆبۆری ڕادیۆی سوید وەرگیراوە.
وێنە لە کەناڵی ""P4یی یۆتێبۆری ڕادیۆی سوید وەرگیراوە.

ئەمڕۆ دادگایی سەرتایی (Tingsrätten) لەشاری یۆتێبۆری دوو کەسی لەسەر ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی  حوکمی زیندانی تاهەتایی دا.

ئەو دوو کەسە لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا لەنێو گرووپێکی چەکداردا لە سووریا ساڵی ٢٠١٣ دەردەکەون کە کاتێک دوو کەسی دیکە لەلایەن چەکدارەکانەوە بەچەقۆ سەردەبڕن.

بەپێی دادگایەکە داواکاری گشتی بەڵگەی بەهێزی لەبەردەستدا بووە کە ئەوا ئەم دوو کەسەن لە گرتەڤیدیۆییەکدا دەردەکەون، بۆیەش وەک بەشداربوو لەو تاوانەدا لە قەڵەمی داون.

ئەو دوو پیاوە یەکێکیان تەمەنی ٣٠ ساڵە و ئەوی دیکەیان ٣٢ ساڵ و دانیشتووی شاری یۆتێببۆریی سویدن. بەپێی دادگاییەکە ئەو تاوانە ساڵی ٢٠١٣ لە شاری حەلەبی سووریا ئەنجامدراوە.

ئەمەش یەکەمجارە لە سوید تاوانکارێک لەسەر تاوانی تیرۆریستی لە سووریا حوکم بدرێت.

ئەو دووکەسە لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەدا بەردەوام ئەو گومانانەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە ڕەت دەکردەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".