Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لەسەر ١٨٠ کرۆن بۆ ئێرانیان دەگێرنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 14 december 2015 kl 14.51
کۆی گشتی ئەو پارەی بوو بەهۆی لێسەندنەوەی ئیقامەکە ٩٠٠ کرۆنە
(1:58 min)
Foto: Jonas Ahlman/ Sveriges Radio
Foto: Jonas Ahlman/ Sveriges Radio

دەزگای کۆچی سوید (migrationsverket) بڕیاری دەرکردنی خێزانێکی ئێرانی لەسوید ڕاگەیاندووە.

 لەشاری ئوپسالە خێزانێک کە مۆڵەتی کار یان ئیقامەیان هەبووە و لەم پێنج مانگەی کۆتایدا باوکەکە تەنها  ١٨٠ کرۆن لە مانگانەکەی کەمتری وەرگرتووە. لەبەر ئەو ١٨٠ کرۆنە ئێستا دەزگای کۆچ بڕیاری گەڕاندنەوەی ئەو خێزانەی بۆ ئێران دەرکردووە.

جێگەی باسە دەزگای کۆچ ڕایگەیاندووە مووچەیەی ئەو پیاوە وەرگرتووە لەگەڵ یاساکانی ‏ڕێككه‌وتننامه‌ی گشتی‏ نێوان سەندیکای کرێکاران و خاوەنکاران (kollektivavtalet) یەک ناگرێتەو دەزگایی کۆچ پشت بەو ڕێکەوتننامە لەکاتی پێدانی مۆڵەتی کاردا دەبەستن.

 ئەو کەسانەی کە بەمۆڵەتی کار (arbetstillstånd) هاتوونەتە سوید و لەسویدا ئەژین دەبێت مووچەی ماناگەکەیان کەمترینی ١٩٦٨٠ کرۆن بێت. لەم حاڵەتەدا باوکی ئەو خێزانە ئەو مووچەی لەم پێنج مانگەی کۆتایدا وەریگرتووە ١٩٥٠٠ کردۆن بووە. ئەمەش بەپێی ڕێككه‌وتننامه‌ی گشتی‏ نێوان سەندیکای کرێکاران و خاوەنکاران لەمانگێکدا  ١٨٠ کرۆنی کەمترە. کە کۆی گشتی ئەو پاری بووبەهۆی لێسەندنەوەی مۆڵەتی کارەکەیان ٩٠٠ کرۆنە.

خێزانەکە لە دوو منداڵ، ١٥  و ٢٥ ساڵانێک و دایک و باوکەکە پێکهاتووە و لەساڵی ٢٠١١ لە سویددا دەژین.

 لەئێستادا ئەم خێزانە دەتوانن داوای تێهەڵچوونەوەی بڕیارەکەی دەزگای کۆچ بکەنەوە، بەڵام بۆ ئەوەی  بڕیارەکە پێاداچوونەوەی لەسەر بکرێت دەبێت خێزانەکە ئەوە بشتڕاستبکەنەوە کە هەڵەکە لەلایەن ئەمانەوە نەبووە، بەڵکو خاوەنکارەکە مووچەکەی کەمکردۆتەوە. هاوکات باسیان لەوەشکردووە کە ئەوان ئێستا لەسویدا تەواو سەقامگیربوون، بۆنمونە یەکێک لەمنداڵەکانیان لەزانکۆیەو ئەوی دیکەشیان لەقوتابخانەی ناوەندییە و باوکەکەش کاری هەیە.

 

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".