Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوودی ڕێنیشاندەر بەنەگۆڕاوی مایەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 december 2015 kl 10.11
لەبەر ئاستی نزمی سوود قەرز لەسەر ڤێلاکانیان دەکەن
(0:58 min)
Foto: Bertil Ericson / TT
Foto: Bertil Ericson / TT

بانکی سەراسەری سوید (Riksbanken) ئەمڕۆ بڕیاریدا کە سوودی ڕینیشاندەر وەک خۆی بهێڵێتەوە.

بانکی سەراسەری سوید ڕایگەیاندووە بۆ ئەوەی بازاڕی ئابووری سوید گەشەسەندن بەخۆوە ببینێت و هەڵاوسانی ئابووری بێتەوە ئارا پێوەیستە سوودی ڕینیشاندەر (Räporänta) لە هەمان ئاستی پێشووتردا بهێڵێتەوە،

 واتە لە کەم یان ناقس سفرو کۆما سی و پێنج ( ٠،٣٥- ) دا بەردوام بێت. ئەم ئاستەی سوودی ڕێنیشاندەر لە ئێستادا و ڕوانگەی نزیمیەوە گەشتۆتە ڕێکۆردی ئاست نزمی.

بەڵام ڕێکخراوی کۆمپانیاکان (Företagarna) پییان وانییە کە هێشتنەوەی سوودی ڕێنیشاندەر لەم ئاستەدا کە بانکی سەراسەری بڕیاری لەسەر داوە لە بەرژەوەندی کۆمپانیا بچووکەکان بێت، لەبەر ئەوەی هەتاوەکو ئێستا ئەو کۆمپانیانە قەرز لەسەر ڤێلاکانیان دەکەن هەتاوەکو بتوانن کۆمپانیاکانیان بەباشی بەڕێوەببەن.  لەبەر ئەوەی سوود لەسەر قەرزی خانووبەر ئەمڕۆ نزمترە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".