Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەکرێگیراوە ئۆزبەکییەکە حوکم درا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 december 2015 kl 09.37
دادگا گومانی لە ڕژێمی ئوزبەکستانە
(2:09 min)
foto: Marcus Ericsson / TT
کاتی مەحکەمەکردنی بەکرێگیراوەکە لە دادگای ئیۆستەرسوند

ئەو پیاوە 37 ساڵانەیەی بۆ کوشتنی ئیمامێک بەکرێگیرابوو، لەلایەن دادگای سەرەتایی ئیۆستەرسوندەوە حوکمی 18 ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە.

 

ئوبید نازارۆف کە ئیمامێکی موسوڵمانە، یەکێکە لە ڕابەرە موسوڵمانە دیارەکانی ئوزبەکستان، ئەو ئیمامە ڕەخنەگرێکی سەرسەختی ڕژێمی دیکتاتۆرییە لە ئوزبەکستان، لە 22 ی مانگی فێبرواری ساڵی 2012 لە کۆمۆنی ستریۆمسوند لە هەرێمی یامتلاند لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە و پشتی سەری درایە بەر گوللە، نازارۆف نەمرد بەڵام زیانێکی زۆر بە مێشکی گەشتووە و بەو هۆیەوە توشی شەلەل بووە.

تاوانباراکە لە مانگی یانواری ئەمساڵ لە ڕوسیا دەستگیر کراو لە 25 ئاگوستی لەسەر داوای سوید ڕادەستی سوید کرا.  

لەو بەڵگانەی دادگای ئیۆستەرسوند لە دادگاییەکەدا بەکاری هێناون 34 وتووێژی تەلەفۆنییە لەکاتی ڕووداوەکەدا لەنێوان تاوانکار و بەکرێگرەکەی لە مۆسکۆ، بەڵام یەکێک لە بەهێزترین بەڵگەکان  ئەو جانتای پشتەیە کە تاوانباراکە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیدا پێی بووە و لە شوێنی رووداوەکە لێێ بەجێ ماوە.

هەر بەو جانتایەوە دی ئێن ئای تاوانبارەکە دۆزراوەتەوە، ئەمە جگە لە جێ پێ و شوێنی تایەی ئوتومبێلەکەی.

دادگا دەڵێن لە ڕوانگەی بەڵگەکانەوە پێ دەچێت ڕژێمی ئۆزبەکی دەستی لە هەوڵی کوشتی ئەو ئیمامەدا هەبووبێت، بەڵام دادگا ئەو زانیارییە دڵنیا ناکاتەوە و دەڵێن ئاسان نییە لایەنی هاندەری ئەو ڕووداوە بزانرێت.

ئەم دۆزە لە مێژوویی دادگایی لە سویددا بە ناوازە وەسف دەکرێت لەبەرئەوەی ئەمە یەکەمجارە کە وڵاتێکی دیکە لە دادگای سویدیدا بە گومانی ئەنجامدانی توانی سیاسی ناو دەهێنرێت.    

جێی باسە لەو کاتەوەی واتا لە ساڵی 2006 ەوە کە نازارۆف لە سوید دەژی، چەند جارێک توشی هەڕەشە و مەترسی کوشتن بۆتەوە کەچی دەستگەی ئاسایشی سوید، سێپۆ ئەو زانیارییانەی لە کاتی خۆیدا بەهەند نەگرتبوو، گوایا بەڵگەی پێویست بۆ لێکۆڵینەوە لەبەردەستددا نەبووە. سێپۆ بەو هۆیەوە و لەکاتی ڕوودانی هەوڵی کوشتنی نازارۆڤ رووبەڕووی ڕەخنە توند بوونەوە.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".