Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هاوڵاتییان بەبێ کێشە دەچنە نێو قوتابخانە سەرەتاییەکانەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 december 2015 kl 11.40
ماوەی ٤٥ خولەک لە قوتابخانەکاندا بەبێ کێشە سووڕاوەتەوە
(2:29 min)
Foto:TT
Foto:TT

بەپێی یاسا قوتابخانە شوێنێکی گشتی نییە هەتاوەکو هەموو هاوڵاتیان مافی هەبێت سەردانی بکەن. بەڵام کەسانی نەناس بەبێ کێشە دەچنە نێو قوتابخانە سەرەتاییەکانەوە.

لە لێکۆڵینەوەیەکی ڕادیۆی سویدا ئاشکرا بووە لە پێنج قوتابخانەی سەردایی لەسویددا یەکێکیان ڕێگە لەکەسی نەناسراو نەگرتووە و کەسە نەناسەکە توانیویەتی نزیکەی ٤٥ خوولەک کات لەو قوتابخانانەدا بەرێتە سەر بەبێ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت کە ئەو کەسە چکارەو لەو قوتابخانەدا چی دەکات.

 لەم حاڵەتەدا هەواڵنێرێکی ڕادیۆی سوید ئەو سەردانانەی بەبێ ئاگادارکردنەوەی قوتابخانەکان ئەنجام داوە.

ڕادیۆی سوید ئەو لێکۆڵینەوەی لەسەر ٧٦ قوتابخانەی سەرەتایی لەسەرانسەری سویددا ئەنجام داوە.

لەو ٧٦  قوتابخانە ١٥ قووتابخانەیان ئاگاداری ئەوە نەبوون کە کەسێکی نەناس ماوەی ٤٥ بۆ کاتژمێرێک لە قووتابخانەکانیاندا سووڕاوەتەوە و کەسیش لێی نەپرسیوون چی دەکەن. یەکێک لەوانە قوتابخانەی کولاڤیکسە (Kullaviksskolan) لە شارەوانی کونگسباکە. 

ئەم قوتابخانە سێ بەڕێوەبەری هەیە، دوانیان کە ڕادیۆی سوید وتوێژی لەگەڵدا کردوون بریتین لە کریستەر داگبێر و ئێڤا هێگستروێم. ئەم دوو بەڕێوەبەرە سەریان لەوە سوڕماوە کە هیچ کارمەندێکی قوتابخانەکە لە پەیامنێرەکەی ڕادیۆی سویدی نەپرسیووە لەوێ چی دەکات سەرەڕایی ئەو ماوە درێژەی لە قوتابخانەکەدا سووڕاوەتەوە.

   -  کریستەر داگبێری دەڵێت تۆ ماوەی کاتژمێرێکە لێرەی بوویت و کەس لێی نەپرسیووتەوە، پاشان دەڵیت سەرم سووڕدەمێنێت لە ڕاستیدا. هاوکارەکەشی واتە ئێڤا هێگستروێم دەڵێت لەوە تێدەگەم کە ئەم ڕووداوانە دکرێت ڕوو بدەن، بەڵام لەهەمان کاتدا جێگەی نیگەرانییە کەکەس لە تۆی نەپرسیووەتەوە تۆ کێیت و لە قوتابخانەکەدا چی دەکەیت.

جێگەی ئاماژەیە هەریەکە لەو ٧٦ قوتابخانە سەرەتاییانە لە ٣٠٠ وە بگرە هەتاوەکو ١١٠٠ قوتابیان هەیە.  لەکۆ ئەو قوتابخانانەی کە لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر کراوە ١٦ قوتابخانەیان بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی پەیامنێرەکەی ڕادیۆی سویددیان نەداوە بچێتە ژوورەوە.

 هاوکات ٤٥ خوێدنگەشیان  لەنزیکەی سێ خوولەک دا  ئاماددەبوون لە پەیامنێرەکەیان پرسیووە کە ئەو کێیەو بۆچی هاتۆتە نێو قوتابخانەکەیان

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".