Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هیوا عەبدیلزادە بەرەو کاری ڕۆژنامەوانیی دەرەوەی وڵات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 december 2015 kl 12.25
"هەمیشە ویستوومە ببمە هەواڵنێری دەرەوەی ڕادیۆی سوید"
(9:55 min)
Cilla Benkö, VD på Sveriges Radio och Hewa Abdelzadeh, ny korrespondent-trainee i Nils Horners anda. Foto: Maria Hansson/Sveriges Radio
هیوا عەبدیلزادە ڕۆژنامەوان و سیلا بێنکوێ سەرۆکی ڕادیۆی سوید. Foto: Maria Hansson/Sveriges Radio

هاوکارێکی بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید وەک ڕۆژنامەوانی "فێرخواز"ی ساڵی ٢٠١٦ بۆ دەستپێکردنی کاری هەواڵنێریی دەرەوەی وڵاتی ڕادیۆی سەراسەریی سوید هەڵبژێردرا: هیوا عەبدیلزادە!

هیوا لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە خولێکی تایبەتیی بەشی ناوەندیی دەنگوباس ـ ئێکۆت ـ دا بەشدار دەبێت و دواتر لە چەندین وڵاتی دنیادا دەبێتە هەواڵنێر و لەسەر بابەتی جۆراوجۆر ڕاپۆرتی ڕادیۆیی ئامادە دەکات.
 

هیوا عەبدیلزادە ٢٨ ساڵی تەمەنە و لە ساڵی ٢٠١٣وە لە بەشی کوردیدا وەک هەواڵنێر کاری کردووە. پێشتریش لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ئێنترنێتیی "کۆمار" بوو کە بە سویدی وتار و دەنگوباسی لەسەر کێشەی کورد و بەتایبەت لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکردەوە. ئەو ماوەیەکیش ستووننوسی ماڵپەڕی خەبەریی "Nyheter 24" لەسەر دەنگوباسە جیهانییەکان بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".