Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەو شارەوانییانەی منداڵی تازەهاتوو وەردەگرن کۆمەکی دارایی دەکرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 december 2015 kl 14.24
٥٠ بۆ ١٠٠ شارەوانی کۆمەکی دارایی پێدەدرێت
(0:51 min)
Foto: John Alexander Sahlin/ TT
Foto: John Alexander Sahlin/ TT

حکومەتی سوید بڕیاریدا ئەو شارەوانییانەی کە ڕێژەیەکی زۆر منداڵی تازەهاتوو وەردەگرن کۆمەکی ئابوورییان پێ دەدرێت.

بڕیارە ٢٠٠ ملیۆن کرۆن بەسەر ٥٠ بۆ ١٠٠ شارەوانیی لە سویدا دابەش بکرێت. ئەو شارەوانییانە ئەوانە دەگرێتەوە کە لەم چەند ساڵەی دوایدا و بەتایبەت ئەم ساڵ ڕێژەیەکی زۆر  منداڵ و گەنجی تازەهاتوویان وەگرتووە. ئەمە بەپێی ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت.

ئەو بوودجەیە لەلایەن ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی کاروباری فێرگه‌کانی سوید  (Skolverket) تەرخان دەکرێت و بڕیارە لە مانگی دوانزەی ئەمساڵدا بەشارەوانییەکان بدرێت.

 هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە کە وەزیری پەروەردە خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەدابینکردنی ئەو بڕە پارە بەسەر شارەوانییەکاندا دەربڕیوە و باسی لەوە کردووە کە ئەو منداڵانەی لەو ناوچانەی شەڕ تیایدا بەرپا بووە ئێستا هاتوونەتە سوید پێویستە بەباشی خوێندنیان بۆ دابین بکرێت.

 

 

 

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".