Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حکومەت پێویستی پشتگیری دیموکراتەکانی سویدە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 december 2015 kl 17.26
ئەگەر دەنگی پێبدرێت پێنج شەممە پەسەند دەکرێت
(1:21 min)
Foto: Stig-Åke Jönsson /TT
Foto: Stig-Åke Jönsson /TT

بۆ ئەوەی حکومەت پێشنیازی تایبەت بەکۆنترۆڵکردنی ناسنامەی گەشتیاران  لەنێو شەمەندەفەر، ئۆتۆبووس و کەشتی نەفەرهەڵکردا  پەسەندبکرێت پێوستی بەپشگیری پارتی دیموکراتەکانی سویددە.

پێشنیازەکە لەوە پێکهاتووە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ بتوانرێت گەشتیاران لەکاتی گەشتکردنیاندا کۆنترۆڵ بکرێن. سێ پارتی نێو هاوپەیمانی ڕاستەکان کە پێکدێن لە پارتی مۆدێرات، پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان و پارتی لیبراڵەکان پشتگیر لەو پێشنیازە دەکەم، بەڵام ئەگەر جێبەجێکردنی پێشنیازەکە لەجێگەی سێ ساڵ تەنها شەش مانگ بێت.

 هاوکات هەریەکە لەپارتی چەپ و پارتی ناوەڕاست دژی ئەو پیشنیازەن کە کۆنترۆڵی گەشتیاران بکرێت. کەواتە پێشنیازەکە ئەگەر بەم شێوە بێت جێبەجێ ناکرێت و  بۆ ئەوەی ئەو پێشنیازەی حکومەت پەسەن بکرێت ئەوا لەکاتی دەنگدان بەپێشنیازەکە حکوم پێویستی بەدەگەکانی پارتی دیموکراتەکانی سوید دەبێت.

وتەبێژی سیاسەتی یاسایی پارتی دیموکراتەکانی سوید ڕایگەیاندووە کە ئەوان  پشتگیری لە پێشنیازەکەی حکومەت دەکەن و دەنگی پیدەدەن. واتە چاوەڕوان دەکرێت کە ڕۆژی پێنج شەممە ئەم پێشنیازە حکومەت سەبارەت بەکۆنترۆڵکردنی ناسنامەی گەشتیاران  لەنێو شەمەندەفەر، ئۆتۆبووس و کەشتی نەفەرهەڵکردا  پەسەندبکرێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".