Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حکومەت بەکارهێنانی فرۆکەی جەنگی دژ بەداعش ڕەتکردەووە

تازه‌ کرایه‌وه‌ onsdag 16 december 2015 kl 11.56
بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 16 december 2015 kl 10.42
فرۆکەی جەنگی لە وڵاتانی عێراق سوریا دەکرا بەکاربهێنرایە
(1:57 min)
Foto: Lars Pehrson/  SvD/  TT
Foto: Lars Pehrson/ SvD/ TT

هاوپەیمانی ڕاستەکانی دەیانەویست لەسەر داوای فەرەنسا لەجەنگی دژ بەداعشدا فرۆکەی جەنگی بەکاربهێنن.

فرۆکەی جەنگی جۆری یاس گریپن (Jas Gripen) ئەو فرۆکەیە کە هاوپەیمانی ڕاستەکان کە ئێستا ئۆپۆزسیۆنن پێشنیازیان بۆ حکومەت کردبووە کە پێویستە لەجەنگی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەدەعش ناسرا بەکار بهێنرێت.

 جێگەی ئاماژەیە ئەم پێشنیازەی ئۆپۆزسیۆن لەسەر خواستی هەریەکە لە وڵاتانی ئەمەریکا و فەرنساوە سەرچاوەی گرتووە. پەپێی پێشنیازەکە فرۆکەی جەنگی یاس گریپن لەجەنگی دژ بەداعش لە وڵاتانی عێراق و سوریا بەکار بهێنرێن. سەبارەت بەم پێشنیازە هەریەکە لە حکومەت و هاوپەیمانی ڕاستەکان لەکۆتایی لەدانووسەکانیانیاندان بوون و کەمێک بەرلەئێستا ڕاگەیندرا کە حکومەت ئاماددە نییە ئەو پێشنیازەی هاوپیمانی ڕستەکان بەگەر بخات.

پێشووتتر  یان بیۆرکلووند سەرۆکی پارتی لیبراڵەکان  بەبەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ڕاگەیاندووە  کە سوید پێویستە بەشێوەیەکی جیاواز دیکە بەرنگاری ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بێێتەوە دەڵێت.

   -   ئێمە دەمانەوەی وڵاتی سوید بەشدار بێت و لەئێستاشدا یەکێک لەو پێویستیانەی کە لەئارادایە و خواستی وڵاتانی فەرنساو ئەمریکایی لەسەر کە بەفرۆکەی جەنگی بەشدار بین، ئیدی لەبواری چاودێریکردندابێت یان بۆ هێرشکردنە سەر بەکاربهێنرێت هاوکات من پێموایە کە هێچ هۆکارێک نییە بیهێننەوە بۆ نمونە بڵێن ئەم هەنگاوەیان نانێن یان ئەو ئەرکەی دیکەیان بەئەنجام ناگەیەنین. لەبەر دەبێت بەشێوازیکی دیکە هاوبەشی خۆمان نیشان بدەین.

 بەڵام کەمێک بەر لەئێستا حکومەت ڕایگەیاند کە ئەوان ئەو پێشنیازەی ئۆپۆزسیۆن ڕەتدەکەنەوە. لەبەرامبەردا ئاماددەن لەبواری گواستنەوەی فرۆکەی جەنگیدا هاوکاری فەرنسا بکەن.

لەم ڕوانگەیەشەوە حکومەتی سوید ئاماددەی خۆی نیشانداوە کە ئەو ئەرکانی لە ڕێگەی گواستنەوەوە ئەنجامدەدرێت بوودجەکەی ٤٠ ملیۆن کرۆنەوە. وەزیری دەروەی سوید خۆشحاڵی خۆی سەربارەت بەم هاوکارییەیان بۆ فەرنسا خۆشحاڵی خۆی دەربڕییوە. هاوکات وەزیری بەرگری سوید ڕایگەیاندووە کە ئەوان لە داهاتوودا چاو بەم پرسەدا دەخشێننەوە، بەڵام لە ئێستادا پشت بە هاوکارییی نێو وڵاتانی باکوری ئەوروپا دەبەستن.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".