Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چەند بیناییەکی کاتی پەناخوازان ئاگری تێبەردرا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 16 december 2015 kl 11.58
پۆلیس: ئاگرەکە بەمەبەست لەبیناکان بەردراوە
(1:00 min)
Foto: Jonathan Hansen/Sveriges Radio
Foto: Jonathan Hansen/Sveriges Radio

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی ئێکێبی لە شارەوانی بیوڤس چەند بینایەکی کاتی کەبۆ کەمپی پەناخوازان دابینکراوە ئاگریی کرتووە.

کاتژمێر پێنجی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس ئاگادار کراوە کە چەند  بیناییەکی کاتی تەرخانکراو بۆ کەمپی پەناخوازان ئاگری گرتووە.

لەپاش کەوتنەوەی ئەو ئاگرە ڕێگی سەرکەی ناوچەی ئێکێبی داخراوەە و هاوڵاتیانی نیشتەجێی نزیک ئاگرەکە ناچاربوون ڕێگە بگۆرن. هەندێکی دیکەیان ناچار بوون کە خۆیان منداڵەکانیان ئەمڕۆ بۆ قوتابخانە بەرن.

پۆلیس ڕایگەیاندووە ئەوان پێیان وایە کە ئەو ئاگرە بەئەنقەس یان بەمەبەست لەو بینانە بەردراوە، لەبەر ئەوەی بینا کاتیەکان ڕێژەیان زۆرەو بەشێکی زۆریان زیانی پێگەشتووە. بەڵام هەتاوەکو ئێستا ڕانەگەیەندراوە کە زیانی گیانی بەدوابووە یان یان. هاوکات هێچ گومانلێکراوێکیش لەسەر ئەو تاوانە دەستگیر نەکراوە.

جێگەی ئاماژە کە پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و بەردەوام دەبێت لەپشكنین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".