Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید کۆمەکی نوێ دەداتە خەڵکی شەڕلێدراوی سووریا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 17 december 2015 kl 10.41
" یارمەتیی سوید بۆ هیوابەخشینە بە دانوستاندنەکانی ئاشتیی سووریا"
(3:28 min)
Isabella Lövin och Kobani efter IS. Foto: TT
Herêmên ji destên Daişê hatine rizgar kirin û di destên muxalefeta Sûriyê de wê alîkariyê wergirin. Foto: TT

حوکوومەتی سوید ئەمڕۆ بڕیاری دا کە بۆ ماوەی پێنج ساڵان، ٣٤٠ میلیۆن کرۆن بۆ دروستکردن و ئاوەدانکردنەوەی فێرگە و خزمەتە دەرمانییەکانی خەڵک و ئاوارەکانی سووریا تەرخان بکات.

ئیزابێللا لوێڤین وەزیری کۆمەکی سوید پێیوایە کە بێجگە لەو یارمەتییەی لەکاتی قەومانی کارەساتدا بۆ یارمەتیی مرۆڤەکان پێویستە، دەبێ بە شێوەیەکی دیکەش یارمەتیی ئەو کەسانە بدرێ کە تووشی ئەو شەڕە ناوخۆییەی سووریا بوون:

ـ دانوستاندنی ئاشتی لە سووریا دەستی پێکردووە و ئێمە پێی هیوادارین. بۆیە دەبێ ئێمەش بتوانین کارێک بۆ پێشگری لە ناکۆکیی زیاتر بکەین. بۆنموونە خزمەتە کۆمەڵایەتییەکان بەهێزتر بکەین، کاری کاتی بدۆزینەوە و یارمەتیی گەشەی ئابووری لەم هەرێمەدا بدەین. بەشکوو هەندێ زیاتر دڵگەشی و هیواداری ببەخشینە ئەم دانوستنانە.

ئەم کۆمەکەی حوکوومەتی سوید بۆ ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوەی ژێرخانی کۆمەڵایەتیی ناوخۆی سووریا، وڵاتانی دراوسێشی دەگرێتەوە وەک لوبنان، ئوردەن و تورکیا. لەم پێناوەدا لە سەری ساڵی داهاتوووە و بۆ ماوەی پێنج ساڵان، حوکوومەت ٣٤٠ میلیۆن کرۆن بۆ نموونە لە بواری فێرگە و توندروستیدا سەرمایەگوزاری دەکات.

گرفتێک کە لەم ناوەدا هەیە ئەوەیە کە ئەم جۆرە کۆمەکانە چۆن بگەنە ناوەوەی وڵاتی سووریای شەڕلێدراوەوە. داعش بەشێکی زۆری ئەم وڵاتە کۆنترۆڵ دەکات و ڕژێمی بەعسیش بەشێکی دیکەی. پرسەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئایا ئەو مەترسییە هەیە کە ئەم کۆمەکە بۆنموونە یارمەتیی ڕژێمی بەعس دەدا بۆ مانەوەی زیاتری و درێژەدرانی شەڕەکە، یان نا؟

ئیزابێللا لوێڤین وەزیری کۆمەکی سوید دەڵێ ئێمە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕژێمی ئەسەددا کار ناکەین. بەڵکوو لەڕێی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەورووپا و ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنییەوە ئەم کارە دەکەین. با فەرامۆش نەکەین کە هەر ئێستا چەندین میلیۆن کەس لە وڵاتی سووریادا هەن کە ژیانێکی بەڕاستی دژوار و ناخۆشیان هەیە. دوو میلیۆن منداڵی سووریایی ناچنە فێرگە. شەست لەسەدی خەڵکی ئەم وڵاتە بێکارن.

ئیزابێللا لوێڤین دەڵێ ڕێکخراوی سیدا بۆ یارمەتیی نێونەتەوەیی بەرپرسی ئەوەیە کە ئەو ڕێکخراوە یارمەتیبەخشانە بدۆزێتەوە کە کۆمەکەکەیان لە یەکەم هەنگاوودا دەگەیێننە خەڵکی ناوخۆی ئەم وڵاتەوە.

 

یەکێتیی ئەورووپا و بانکی جیهانیش ستراتیژییەکەی هاوچەشنیان بۆ یارمەتیدان هەیە کە بنیاتەکانی کۆمەڵگا دادەمەزرێنێتەوە و هیوای داهاتوو دەبەخشێتە خەڵکەکە. لێرەدا پرسیارێکی تر قوت دەبێتەوە کە ئاخۆ ئەم شەپۆلە بەهێزەی کۆچبەری بۆ ئەورووپا، چ دەورێکی لە وەها سەرمایەگوزارییەکدا گێڕاوە.

ئیزابێللا لوێڤین وەزیری کۆمەکی سوید دەڵێ مەبەستی ئێمە بەڕاستی ئەوە نیە کە پێش بەو خەڵکە بگرین لە شەڕ و توندوتیژی ڕانەکەن، ئەویش کاتێ مەترسیی گیانییان لەسەرە. بەڵکوو ئەوەیە کار بۆ ئاشتی بکەین.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".