Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پیاوان گرووپە تاوانکارەکان بەجێدەهێڵن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 17 december 2015 kl 12.07
"زۆر زەحمەتە گرووپە تاوانکارەکان بەجێبهێڵیت "
(1:43 min)
Foto: TT
Foto: TT

لەپرۆژەیەکی تایبەتی پۆلیسدا توانراوە هاوکاری نزیکەی ٤٠ کەس بکرێت بۆ ئەوەی لەڕیزی گرووپە تاوانکارەکاندا بهێنرێنە دەرەووە.

ئەو پرۆژەی پۆلیسی ستۆکهۆڵم نمونە پرۆژەبووەو ماوەی سێ ساڵە بەڕێوەدەچێت و  لەوە پێکهاتووە کە هاوکاری ئەو کەسانەی دەیانەوێت گرووپە تاوانکارەکان بەجێبهێڵن یان جێهێشتووە بکرێت.

 بڕیارە هاوشێوەی ئەم پرۆژەیە پۆلیسی ستۆکهۆڵم لەسانسەری سویدا لەپاش سەری ساڵی نوێ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. جێگەی باسە ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە ڕیزی گرووپە تاوانکارەکان ڕزگاریان بێت لەکوڕ یان پیاوانی تەمەن ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵ پێکدێن و ئەندامی گرووپە تاوانکارەکای وەک هێلس ئانجێلس، باندیدۆس و بالاک کوبرا بوون.(Hells Angels, Bandidos ،  Black Cobra) . هاوکات پۆلیس هیچ مەرجێکی لەسەر ئەو کەسانەی کە واز لەم گرووپانە دێنن نییە، بۆنمونە کە زانیاریی لەسەر گرووپەکان بەپۆلیس بدەن. سپایدەر یەکێکە لەو کەسانەی کە ئەم گرووپانە بەجێهێشتووە و دەڵێت.

 -  ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەییە کە مرۆڤ لەم حاڵەتەدا بەسەر ژیانی خۆیدا دەهێنێت، بۆنمونە لە ژیانێکی تاوانکارییەوە کە ڕۆژانە تاوان ئەنجامدادەیت، بۆنمونە ماددەی هۆشبەر کێشانە. ئێستاش مرۆڤ ببێتە بەشێک لەکۆمەڵگا. ئەمەش یەکێکە لەو بابەتە کەبەلای زۆربەی ئەو کەسانەی لەڕێزی گرووپە تاوانکارەکاندان زەحمەتە. یەکێکە لەهۆکاری ئەم زەحمەتییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو کەسانە پێشووتر لەلایەن کۆمەڵگاوە بوونیان ڕەتکراوەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".