Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بایەخ بەفێربوونی زمانی سویدیی بۆ بیانیان دەدرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 17 december 2015 kl 14.11
حکومەت دەیەوێت تازەهاتووان زووتر بخرێنە سەر کار
(0:53 min)
Foto: Fredrik Sandberg/ SCANPIX
Foto: Fredrik Sandberg/ SCANPIX

حکومەتی بڕیاریداوە بۆ ئەوەی تازەهاتووان زووتر بخرێنە سەر کار بوودجەیەکی تایبەت بەفێربوونی زمانی سویدی بۆ بیانیان بدات.

ئەو بوودجە تایبەت ١٠٠ ملیۆن کردۆنە پێکهاتووە کە حکومەت لە بواری فێربوونی زمانی سویدی بۆ بیانیان (SFI) تەرخانکراوە و چاوەڕوانە کە لەڕوانگەی ئەو بووجەوە ٢٠٠٠ جێگەی کار بێتە ئاراوە. ئەم بابەتە ئەمڕۆ رۆژنامەی ئافتۆن بلادێت بڵاویکردەووە.

پارەکەش تەرخان دەکرێت بۆ خوولی فێربوونە پیشییەکان کە  سەر بەشارەوانییەکانی سویدن لەو ڕێگەیەشەوە حکومەت دەیەوێت تازەهاتووان بتوانن خوێندن و کار پێکەو ڕاپەڕێنن و لەپاش تەواو بوونی خوولەکانی فێربوونی زمانی سویدیی بەئاسنتر لەبازاڕی کاردا کاریان دەست بکەوێت. ئەو پیشانەش پێکدێن  بۆ نمونە لە پەرستیاری نەخۆش یان بواری کارەبایی و ئەلیکترۆنی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".