Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دیموکراتەکانی سوید پشتی حکومەتیان گرت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 17 december 2015 kl 14.41
لەسەرتایی ساڵی داهاتووەوە بڕایارەکە جێبەجێ دەکرێت
(1:29 min)
Foto: TT
Foto: TT

پەرلەمانی سوید پێشنیازی کۆنترڵکردنی ناسنامەی لەکاتی گەشتکردندا بۆ ماوەی سێ ساڵ پەسەند کرد.

ئەمڕۆ لەکاتی دەنگدانی پەرلەمان بەپێشنیازی کۆنترڵکردنی ناسنامە لەکاتی گەشتکردندا پارتی دیموکراتەکانی سوید دەنگی خۆیان خستە پاڵ پێشنیازەکەی حکومەت کە تایبەت بوو بەکۆنترۆڵکردنی ناسنامەی گەشتیاران  لەنێو شەمەندەفەر، ئۆتۆبووس و کەشتی نەفەرهەڵکردا. 

پێشنیازەکە لەوە پێکهاتووە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ بتوانرێت گەشتیاران لەکاتی گەشتکردنیاندا کۆنترۆڵ بکرێن.

 سێ پارتی نێو هاوپەیمانی ڕاستەکان کە پێکدێن لە پارتی مۆدێرات، پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان و پارتی لیبراڵەکان پشتگیر لەو پێشنیازە دەکەم، بەڵام ئەگەر جێبەجێکردنی پێشنیازەکە لەجێگەی سێ ساڵ تەنها شەش مانگ بووایە. هاوکات هەریەکە لەپارتی چەپ و پارتی ناوەڕاست دژی ئەو پیشنیازەن.

 حکومەت تەنها پێویستی بەپشتگیری پارتی دیموکراتەکانی سوید بوو بۆ ئەوەی پێشنیازەکەی پەسەند بکرێت.  دیموکراتەکانی سویدیش دەنگیان بەپێشنیازەکەی حکومەت دا.

جێگەی باسە هەریەکە لە پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی ژینگە حکومڕانی دەکەن و ئەوان خاوەن پێشنیازەکە بوون و بڕیارە لە چواری مانگی یەکی ساڵی داهاتووەوە کۆنترۆڵکردنی ناسنامە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".