Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاسای نوێ لەدژی بەپەراوێزخستن لە خوێندنگاکانی یۆتۆبۆری

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 17 december 2015 kl 15.27
هەوڵدان بۆ لەناوبردنی جوداسازی نێوان گروپەکانی کۆمەڵگا
(2:29 min)
.
.

بۆ مەبەستی ڕیگاگرتن و لەناوبردنی بەپەراوێزخستن لە خوێندنگاکاندا یاسای نوێ لە شاری یۆتۆبۆری دێتە ئارا. خوێندکارانی تازوهاتوو بۆ هەڵبژاردنی خوێندنگای شەخسی، کە سەر بە کۆمۆن نین، وەپێش دەخرێن. بەڕیوەبەری خوێندنگای ئامادەیی ریاسکولان لە بیسکۆپسگۆردێن، پایولا پالمدال کە لە خوێندنگاکەیدا ڕیژەیەکی زۆر خوێندکارای تازەهاتووی هەیە، پێشوازی لەم بڕیارە دەکات.

پالمدال دەڵێ ئەمە  بڕیارێکی ژیر و بووێرانەیە. بیر لە داهاتو و ئیمکاناتی خوێندکارەکان دەکەینەوە، وە هەروەها بۆ گەیشتن بە شارێکی یەکسان.

 

لە خوێندنگای ریاسکولان لە بیسکۆپسگۆردێنی شاری یۆتۆبۆری تەقریبەن هەموو خوێندکارەکان دایکوباوکیان لەدەرەوەی سوید لەدایک بوونە. لەماوەی پایزی ئەمساڵدا ئەم خوێندنگایە ٥٠ خوێندکاری تازەهاتووی وەرگرتووە. ئەمەش سەبارەت بە کارمەند و ژوری دەرسدانەوە ململانێیەکی گەورەیە بۆ خوێندنگاکە. بەڵام کاتێک کە دەوامەکانی بەهار دەستپێدەکەن خوێندکارانی تازەهاتوو بە ئوتوبوس دەگەێنرێنە خوێندنگاکانی نزیک تورشلاندا، کە لەوێ بەدەگمەن خوێنکاری لێیە کە دایکوباوکیان لەدەرەوەی سوید لەدایک بوونە.

 

ئەم گۆڕانکاریە دەرئەنجامی ڕێسا نوێکانی شاری یۆتۆبۆریە. بەپێی ئەم ڕێسا نوێیانە بۆ دامەزراندنی خوێندکاران لە خوێندنگاکاندا دەبێ ناوچەکانی جیاجیای ئەم شارە هاوئاهەنگیان هەبێت. دایکوباوکانی تازەهاتوو یارمەتی راستەوخۆیان پێدەدرێت تا بتوانن باشترین خوێندنگا بۆ منداڵەکانیان هەڵبژێر، وە لەمبارەدا دەتوانن خوێندنگای دەرەوەی ناوچەی خۆشیان هەلبژێرن.

 

وە  هەڵبژاردن بۆ ئەو خوێندنگایانەی سەربەخۆ و سەر بە کۆمۆن کە ڕێژەی خوێندکاری تازەهاتوی کەمە، خوێندکارانی تازەهاتوو وەپێش دەخرێن. کێشەی بەپەراوێزخستن و جوداسازی نێوان گروپەکانی جیاجیای کۆمەڵگا کێشەیەکە کە یۆتۆبۆری وەکوو چەندین شاری دیکەی سوید هەیەتی. وە لەمثیوەندیەدا پائلا پالمدال باس لەوە دەکات کە بۆیە لە دیدێکی درێژخایەندا، سەبارەت بە دامەزراندنی خوێندکاران گرینگە کە بەشێوەی نوێ بیربکەنەوە.


 

پالمدال هەروەها دەڵێ ئێمە دەتوانین وەها بیربکەینەوە کە خوێندنگاکان لەشوێنی وەها دامەزرێن کە ئیمکاناتی هاتوچۆ ناوچەکە لەیەک گرێدەدات. یان ئەوەی کە هەوڵ بدەین خوێندنگاکان ڕشتەی وەهایان هەبێت کە ببێتە مایەی ئەوەی کە خوێندکارانی بەتەمەنتر ئاگاهانە خوێندنگا هەڵبژێرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".