Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یەکێتی ئەوروپا لەسەر دابەشکردنی پەناخوازاندا هاودەنگە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 18 december 2015 kl 10.38
سوید دەیەوێ نزیکەی ٣٠٠٠٠ پەنخواز بۆ وڵانی دیکە بنێرێت
(2:53 min)
Foto:  TT
Foto: TT

سوید مافی لەدابەشکردنی پەناخوازانی بەسەر وڵاتاندا دیکەی ئەوروپا پێدەدرێ، بەڵام بەمەرجێک داوایی هاوکاریی بکات.

لە ئەنجامی کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەورپادا دوێنی شەو ئەو پیشنیازەی کە تایبەت بوو بەپرسی دابەشکردنی کۆچبەران لەلایەن ئەو وڵاتانەی کە لەژێڕ فشارێکی زۆری کۆچبەرانداندان بەسەر وڵاتانی دیکە ئەوروپدا، ئەوا ئەو پێشنیازە پەسەند کرا. بەڵام بەچی شێوەیەک هەتاوەکو ئێستا ڕوون نییە. هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو پێشنیازە کاتێک جێبەجێ دەکرێت کە وڵاتەکە داوایی هاوکاری بۆ دابەشکردنی کۆچبەرانی کردبێت.

جێگەی باسە کە سوید یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پێشووتر هەڵسوڕێنەری ئەم بابەتە بووە. سەرۆک وەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن دوێنی پێش کۆبوونەوەکە چاوڕوانی وتووێژی ئاڵۆزی لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە خواستیان لەسەر وەرگرتنی کۆچبەر نییە دەکرد. بەڵام بەپێی پەیامنێری ڕادیۆی سوید نیشاندای پشتگیری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەم پرسە هێندەی نەخایەند و وڵاتان هاوبیر بوون لەسەر بابەتەکە. یەکێک لەو وڵاتانەی پشتگیری خۆی بۆ هاوکاری کردنی سوید لەوەرگرتنی ئەو پەناخوازانەی هاتوونەتە سوید نیشانداوە وڵاتی ئەستۆنیا یان ئێستلاندە. ئەو ڕێژەیەش کەباسی لێوە دەرکرێت کە لەلایەن سویدەوە بەسەر وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا دابەشبکرێت لەنێوان ٢٠٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠٠ پەناخوازە.

هاوکات هەتاوەکو ئێستا سەرۆک وڵاتانی دیکە هیچ بۆچوونێکی جیاوازیان لەسەر دابەشکردنی کۆچبەران نەبووە. بەڵام لەکاتی بەدۆکومێتکردنی ئەم بابەتەدا سەرۆک وەزیرانی سوید ئاماژەی بەوەکردووە کە پێدەچێت بۆچوونی جیاواز سەرهەڵدات. لە کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا سێ بابەت ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان بوون  و ئەونێش بریتی بوون لە، قەیرانی کۆچبەران، کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بەڕووی ئەو وڵاتانەی کە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نین و داهاتووی بەریتانیا لەنێو یەکێتی ئەوروپادا.

ستێفان لوێڤێن لەکۆبوونەوکان ڕازیبوو وە تیشکی خستەسەر وڵاتی ئەستۆنیا بۆ وەرگتر کۆچبەران لەسوید و وتی.

  -  وڵاتی ئەستۆنیا بەفەرمی ڕایگەیاندووە کە ئەوان ئەمادەن هاوکاری وڵاتی سوید لەوەرگرتنی کۆچبەر بکەن. چەند وڵاتێکی دیکەش ئاماژەیان بەهاوکاریکردنی سوید کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ئێستادا تەنها وڵاتی ئەستۆنیا بەفەرمی هاوکاریکردنی ئێمەی نیشانداوە منیش تەنها پرسەکە بۆ ئەوان ڕوون دەکەمەوە.

جێگە باسە کە تەنها ئەمساڵ نزیەکی ١٥٠٠٠٠ پەناخواز هاتوونەتە سوید. بەگشتی هەر لە ئەمساڵدا یەک ملیۆن نیو کۆچبەر هاتوونەتە یەکێتی ئەوروپاوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".