Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمپانیاکان ئەگەر کۆنتڕۆڵی ناسنامە نەکەن غەرامە دەکرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 18 december 2015 kl 11.19
بەبڕیی ٥٠٠٠٠ کرۆن غەرامە دەکرێن
(1:05 min)
 Foto: Stig-Åke Jönsson / TT
Foto: Stig-Åke Jönsson / TT

دوێنی پەرلەمان بۆ ماوەی سێ ساڵ کۆنترۆڵکردنی ناسنامەی لەکاتی گەشتکردن بۆ نێو سوید پەسەند کرد. سەر لەبەیانی ئەمڕۆش حكومەت بەیاسایی کرد.

بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرگەش کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەبێت بەرپرسیارێتی خۆیان نیشان بدەن. لەکاتی گەشتکردن بۆ نێو سوید دەبێت کۆمپانیاکان داوایی ناسنامەی لەگەشتیاران بکەن. ئەمەش یاساییەکەو کۆمپانیاکان لێی بەرپرسن، بەڵام ئەگەر کۆمپانیا گەشتیارییەکان کە بەئۆتۆبووس، شەمەندەفەر یان کەشتی نەفەر هەڵگر گەشتیار لەدەرەروەی وڵات بۆ سوید دەهێنن و ئەم ئەرکە جێبەجێ نەکەن، ئەوا ناچار دەکرێن کە بڕیی ٥٠٠٠٠ کرۆن غەرامە بدەن.

سەبارەت بەمنداڵ لەکاتی گەشتکردنی بۆ نێو سوید پێویست بەناسنامە ناکات ئەگەر دایک یان باوکی منداڵەکە ناسنامەیان پێبێت و ناسنامەکە کاتی بەسەر نەچووبێت.

جێبەجێکردنی ئەم ئەرکەش لە چواری مانگی یەکی ساڵی داهاتووەو دەست پێدەکات و هۆکارەکەی بۆ کەمکردنەی ڕێژەی کۆچبەر بۆ سوید دەگەڕێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".