Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
گەنجانی کورد لە سوید

ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە ستۆکهۆڵم ڕێزی لێگیرا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 18 december 2015 kl 11.59
گەنجانی ستۆکهۆڵم و ڕۆژی ئاڵای کوردستان
(8:47 min)
Kurdistans flaggdag
Kurdistans flaggdag i Kista. Photp: Nasser Sina/Radio Sweden

گەنجانی کورد لە ستۆکهۆڵم کۆبوونەوە تا ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بکەن.

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، ١٧ی دیسەمبەر ڕێورەسمێک بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هۆڵی شیستاترێف هەڵکەوتوو لە باکووری ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو کە لەلایەن "ئینسیاتیڤا جوانێن کورد ل سوێدێ" پێکهاتوو لە پێنج ڕێکخراوی گەنجانی سەر بە پێنج پارتی سیاسیی کورد بانگەوازیی بۆکردبوو: جوانێن کۆمجوان، پەسەکە، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی دیموکراتی کوردستانی باشوور و پارتی ئازادیی کوردستان (پاک). ئەم ئەنجومەنە نزیکەی مانگێک لەوەپێش دامەزرا و ئەمە یەکەمین چالاکیی هاوبەشیانە.


تا سەعات حەوتی ئێوارە کە هاوکاری بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید لەم کۆڕەدا حازربوو زیاتر لە ٢٠٠ کەس بەشداری کۆبوونەوەکە ببوون کە زوربەی هەرەزۆریان کچ و کوڕانی گەنج بوون.

ناسری سینا
nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".