Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مەرجی بەرزکردنەوەی مووچەی کارمەندان دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 21 december 2015 kl 10.49
"پشتگیری تەواومان لێدەرکرێت"
(2:46 min)
Foto: Nina Varumo / SvD / TT
Foto: Nina Varumo / SvD / TT

سەندیکاکانی کرێکاران و ڕێکخراوەکانی خاوەنکاران سەبارەت مووچەی کرێکاران و فەرمانبەران مەرجکانی خۆیان بەردەست یەکتر دەخەن.

وتووێژی نێوان سەندیکاکانی کرێکران لەگەڵ خاوەنکاران تایبەت بەئاستی مووچەی کارمەندان بۆ داهاتوو لە ئەمڕۆوە دەستپێ دەکاتەوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێکەوتننامەیەکی نوێی.

سەندیکایی کۆمووناڵ کەسەر بەسەندیکای گشتی کرێکاران (LO) لە ئێستادا بەرزکردنەوەی مووچەی کارمەندانی بواری پیشەسازی بەکۆیی لە   %٢،٨ کە ڕێکخراوتی خاوەنکاران پێشنیازیکردبووە پەسەندکرد و لەو ڕوانگەەشەوە مووچەی بنەڕەتی مانگانەی کارمەندانی بوارەکانی پیشەسازی دەگاتە  ٢٣٦٠٠ کرۆن.

لەبەرامبەرەدا سەندیکایی کۆمووناڵ داوایی بەرزکردنەوەی مووچەی یاریدەدری پەرستاران  (undersköterskor)  بەنزیکەی ١٠٠٠ کرۆن مانگانە بۆ ئەندامانی سەندیکاکە دەکات. واتە ساڵانە ئاستی مووچەکەیان بۆ کۆیی  %٣،٣ بەرزبکرێتەوە. بەپێێ کۆمووناڵ مووچەی یاریدەدەری پارستاران بەراورد بەبوارەکانی دیکەی کار مووچەکانیان زۆر نزمەوە و دەبێت مووچەکانیان بەرزبکرێتەوە.

ئەندامانی ئەم سەندیکاکایە  ڕێژەیان ١٥٠٠٠٠ یاریدەدەری پەرستارە.  لێنیتا گرانلووند سکرتێری وتووێژی سەندیکایی کۆمووناڵە تایبەت بەڕێکەوتنامەکان. گرانلووند ئاماژە پشتگیری تەواوی ئەندامانی سەندیکاکەیان دەکات و دەڵێت.

  -  ئێمە دەتواننین بڵێن کە ئێمە لەلایەن ئەندامانان و هاوڵاتیانیانیشەوە  زۆر بەباشی پشتگیریمان بەتایبەت لەڕوانگەی داواکاریکەمانەوە سەبارەت بەبەرزکردنەوەی مووچەی یاریدەدەری پەرستاران لێدەرکرێت. ئێمە دەمانەوەێت پلەو پاییەی ئەم بوارەی کار بەرزبکەینەوە و بۆ ئەوەش پێویست بەبەرزکردنەوەی ئاستی مووچەکانیان دەکات.

بەرەی خاوەنکاران کە لەم حاڵەتەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی و پارێزگاکانی سوید (Sveriges kommuner och landsting) دەکات ئاماژەیان بەڕێککەوتن کردووە، بەڵام نەوەک لە ڕوانگەی جەختخستنە سەر ژمارەوە. هاوکات ئاماددە نین لە ئێستادا باس لەو چۆنێتی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مەرجەکانی سەندیکایی کرێکاران بکەن، یاخوود ئەگەر بوودجەی زیادە بۆ ئەم گرووپەی فەرمانبەر واتە یارییدەدەری پرستاران دیاریکراوە یان نا.

لە لایەکی دیکەوە سەندیکایی کۆمووناڵ لەکاتی دانووسانەکانیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی و پارێزگاکانی سویددا مەرجێکی دیکە دەخەنە بەردەست و ئەویش بریتی دەبێت لەدامەزراندنی هەمیشەیی کارمەندانیان لەو جێگانی کەکاریان پێدەدەریێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".