Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مانگی دێسەمبەر لەگرمیدا گەشتە ڕێکۆرد

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 21 december 2015 kl 11.33
دوێنی پلەی گەرما ١٣،٦ بوو
(1:18 min)
 Foto: Anders Wiklund / TT
Foto: Anders Wiklund / TT

نزیکەی ٤٠ ساڵە وڵاتی سوید لە مانگی دوانزەدا نەگەشتۆتە ئەم ئاستەی پلە گەرمی.

لەناوچەی فۆرێسووند لە پارێزگای گۆتدلاند دوێنی پلەی گەرما لەمانگی ١٢دا گەشتە ١٣،٦ پلەی گەرمی کە ئەمەش ڕێکۆردێکی نوێی ساڵانە بووە. جێگەی باسە ئەم گەرمایی ئێستا لە زۆربەی ناوچەکانی سوید لەئاراداییە بەپێێ شارەزایانی کەش  و هەوا  ئاسایی نییە.

ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی  پلە گەرما لەسویددا بدەیینەوە تەنها لەناوچەی سیمریشهامن لە پارێزگای سکۆنی ڕۆژی جەنی کریسم ساڵی ١٩٧٧ پلەی گەرما گەشتۆتە ١٣،٧، ئەویش تەنها لەباشووری سوید ڕوویداوە. بەڵام ئێستا وەک ئاماژەمان پێکرد پلەی گەرما لەزۆربەی بەشەکانی وڵاتدا لەسەری ١٠ بلەی گەرمییەوە بووە.

 دەزگایی کەشناسی سوید (SMHI) پشێبنی دەکات کە لەئێستا بەدواوە کەش و هەوای سوید ساردبوون بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام ئەگەر بەتایبەت لە پارێزگاکانی یۆتەلاند و سڤێلاند دەژییتی ئەوا چاوەڕوانی جەژنێکی سپی کریسمس مەکە، لەبەر ئەوەی پێناچێت بەرفر لەو ناوچانەو چەندین ناوچەی دیکە پێس جەژنی کریسمس ببارێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".